ترافیک
سستمی پەڕینەوەی پیادە گۆرانکاری بەسەردێت
SNN: 

شاری ڤییەننای پایتەختی نەمسا سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ تاقیکردنەوەی سستمێکی ترافیک لایتی تایبەت بەپیادە بەجۆرێک بتوانێ زانیاریی لەبارەی پیادەوە کۆبکاتەوە بەپشت بەستن بەشێوازی وەستان و پەڕینەوەی رێگاکان و نیەتی خۆیان. 
لەوبارەیەوە پەیمانگەی کۆمپیوتەر و گرافیکس تایبەت بەنەمسا رایگەیاندوە سستمە نوێیەکە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی کەسەکە دەناسێتەوە و زانیاریی لەسەر کۆدەکاتەووە کەئایا نیەتی ھەبێ بپەڕێتەوە بەو جۆرە رەنگە سورەکە دەکاتە سەوز تا بتوانێ بەبێ ئەوەی پەنجە بەدوگمەی پەڕینەوەدا بنێت.
سستمەکە کامێرای جێیگیرکراو لەسەر رارەوی پەڕینەوە بەکاردەھێنێ لەمەودای ٥ بۆ ٨ مەتردا. 
ئەمەش بۆ کەمکردنەوەی کاتەکانی چاوەڕوانییە لەبەردەم ترافیک لایتدا.

3 هەفتە پێشتر - May 29 2019 6:26AM
706
بابه‌تی زیاتر