ترافیک
٨ ھۆکاری بۆنی ناخۆشی ناو ئۆتۆمبیل
SNN: 

دەرکەوتنی بۆنە ناخۆشەکان یەکێک لەنیشانەکانی گرفتە لەنێو ئۆتۆمبیلەکەتدا کەرەنگە چەندین ھۆکاری ھەبێت. 
١. بۆنی ئەگزۆز: ئەمەش ئاماژەی بونی گرفتە لەسستمی دەرکردنی دوکەڵ و ھەوای ئۆتۆمبیلەکە و ئەگەری دڕانی ئەگزۆزدا 
٢. بۆنی ھێلکەی بۆگەن یان کبریت: ئاماژەی بونی گرفتە لەبەشی پشت ئەگزۆزەکە و پێویستی پشکنینی و گۆڕینی
٣. بۆنی بەنزین: ئاماژەی گرفتی کێبڵەکانی فیوڵ پەمپ و دزەکردنی بەنزینە 
٤. بۆنی نانی برژاو:ئاماژەی بونی گرفتە لەفلنجەی ئۆتۆمبیل و ئیستۆپەکاندا کەھەندێ جار بەھێزێکی زۆر ئیستۆپ دەکەیت و گەرم دەبێ و ئەو بۆنە دەردەکات . 
٥. بۆنی رۆنی سوتاو: مەترسیدارترینە و ئاماژەی بونی گرفتە لەمەکینەی ئۆتۆمبیل و ئەگەری سوتانی رۆنەکە ونزیک بونەوەی وادەی تەواوبوونی رۆنە لەمەکینەدا کەدەبێ زوو چارەسەر بکرێت.
٦. بۆنی لاستیکی سوتاو: ئاماژەی لێبونەوە یان کونبونی جاینی ئاوەکانە بەھۆی گەرمبونی زۆرییەوە 
٧. نەپاراستنی پاک و خاوێنی ناو ئۆتۆمبیل و بونی پاشماوەی خۆراکی سەرنشینان تێیدا 
٨. بۆنی کەڕوو لەتەبریدەکەوەبێت: ئەمەش پێویست بەگۆڕینی فلتەری تەبریدەکە و پاککردنەوە و بۆنخۆشکردنی دەبێت.

3 هەفتە پێشتر - May 29 2019 6:41AM
851
بابه‌تی زیاتر