کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
بونی ئەمانە لەماڵدا زیان بەمنداڵ دەگەیەنێت
SNN: 

لەنێو ماڵدا چەندین پێداویستیمان ھەیە کەپێمان وایە زۆر بەسوودە و رەنگە بەخەیاڵی کەسدا نەیەت کەبۆ منداڵ خراپە، لێرەدا پێنج پێداویستی دەخەینەرو کەبۆ منداڵ مەترسیدارە: 
١. قتوی شلەمەنی ئەلکترۆنی E-Liquid : زۆرێک کەس جگەرەی ئەلکترۆنی دەکێشن ئەمەش بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی جگەرەیە لەسەر تەندروستی خۆیان بەڵام ئەمەش نیکۆتینی زۆرە و بۆنکردن و دەستێوەردان و قوتدانی زیانی زۆرترە. 
٢. کلینکسی تەڕ: ئەمەش توشی ھەستیاری و رەبووت دەکات سەرباری وروژانی پێست و چاو. 
٣. رووەکی ناوماڵ: ھەندێ جۆری ھەیە ژەھراوییە بۆ منداڵ وەک "دیفینباچیا و داری فیلۆدیندرۆن" بەھۆی بونی خوێ و ترشی ئۆکزالیک ئەگەر بکەوێتە بەردەستی منداڵ خراپە
٤. گوریسی پەردە: ئەمەش ئەگەری گیانلەدەست دان زیاتر دەکات بۆیە دەبێ دووربێ لەمنداڵەوە. 
٥. دەرمان : رێژەی ٧٠%ی حاڵەتەکانی ژەھراوی بونی منداڵی خوار تەمەنی ٥ ساڵان بەھۆی خواردنی دەرمانەوەیە، بۆیە نابێ لەبەردەستیان بێت و لەقتویەک نەبێ کەکردنەوەی ئاسان بێت. 
٦. کیسی پلاستیکی و نایلۆن: ئەمەش منداڵ توشی مەترسی خنکان دەکات ئەگەر یاری پێ بکات بۆیە پێویستە لەبەردەستی منداڵ لاببرێت. 

3 هەفتە پێشتر - May 29 2019 6:58AM
1127
بابه‌تی زیاتر