کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ئەم ٥ دەستەواژەیە بەمنداڵەکەت مەڵێ
SNN: 

دایکان و باوکان دەیانەوێ منداڵەکانیان کەسایەتییەکی بەھێزیان ھەبێت بەڵام ئەمە پێویستی بەرەچاوکردنی بنەماکانی پەروەردە ھەیە بەتایبەت لەقۆناغی سەرەتاییدا و ھەندێ دەستەواژە ھەیە نابێ بەکاربێت بۆ ئەوەی کاریگەری نەرێنی نەبێ لەسەر منداڵان.
وێبسایتی بزنس ئنسایدەر پێنج دەستەواژەی خستۆتەروو کەدەبێ وازی لێ بھێنرێت و نەوترێت بەمنداڵ. 
١. گرنگ نیە: ئەمەش کاتێ بیەوێ بچێتە وانەی موزیک یان وەرزش دەبێ ھانی بدەیت بۆ ئامادەکاری نەک وا بکەیت نەچێت. 
٢. مەگری ئیتر: باوکان دەبێ ھانی منداڵ بدەن گوزارشت لەھەستەکانی بکات و چی ھەیە بیخاتەروو بگرە بواری بدات ھاوار بکات بگری ھەرچی دەوێ نەیشارێتەوە 
٣. تۆ زیرەکترینی خوێندنگەکەتی: ئەمە وادەکات ھەرچی بوێ بیکات تا ئەو قسەیەی تۆ پێت وتوە دانەبەزێ رەنگە بۆ ئەوەش پەنا بۆ قۆپی کردن بەرێت.
٤. بێدەنگ بە: یەکسەر داواکاری بێدەنگ بوون لەکاتی گرفت و کێشە و دەنگەدەنگدا شتێکی خراپە و باشترە فێری بکەیت چۆن کۆنترۆڵی خۆی بکات. 
٥. ھەمووشتێک باش دەبێت : بەوپێیەی ژیان پڕیەتی لەئاستەنگ و رکابەرییەکان بۆیە منداڵەکان فێر مەکە کەھەموو شت باش دەبێ بەڵکو فێریان بکە چۆن روبەرووی رکابەری و ئاستەنگەکان ببنەوە. 

3 مانگ پێشتر - Jun 4 2019 5:11PM
2968
بابه‌تی زیاتر