کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ئەمانە دەریدەخات متمانەت بەھاوسەرەکەت نیە
SNN: 

کاتێ باس لەھاوسەرێتی بەھێز دەکەین باس لەبنیاتنانی بەردەوامی پەیوەندی دەکەین بنیاتی متمانەی نێوان ھاوسەران ھەندێ جار پێویستت بەکاتە بۆ دووبارە متمانە بون بەکەسی بەرامبەر، بەڵام چەند نیشانەیەک ھەیە دەریدەخات گرفتی متمانەت ھەیە و ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر ھاوسەرێتیتان ھەیە: 
١. بەبەردەوامی گومانت لەھاوسەرەکەتە: وەڵام نەدانەوەی پەیوەندیی بەبێ ھۆکار و خۆدزینەوە لەقسەو راکردن لەکەسی بەرامبەر دەبێتە ھۆی کێشە، باشترە رووبەرووی بیتەوە و راشکاوانە قسە بکەیت. 
٢. پێت وایە پەیوەندیتان کۆتایی دێت، وابکە ھاوسەرەکەت ھەست بەبێزاری نەکات و نەبێتە ھۆی روخان و داڕمانی پەیوەندییەکەتان. 
٣. بەبێ ھۆکار درۆ دەکەیت: ئەمەش بەڵگەیەکی بەھێزە لەوەی پێویست بەرووبەرووبونەوە و مامەڵەکردنە. 
٤. رووبەرووی ھەنگاوەکانی پەیوەندییەکە دەبیتەوە ھەوڵ دەدەیت دوای ھاوسەرێتیش رێگری بکەیت لەپەرەسەندنی پەیوەندییەکە و دواخستنی ھەرچیەک کەپەیوەندییتان بەھێز دەکات و پابەندبون زیاد دەکات، ھۆکاری ئەوەش قەیرانی متمانەیە کەھەست بەنائارامی دەکات.

3 مانگ پێشتر - Jun 5 2019 9:36AM
1655
بابه‌تی زیاتر