لەکوردستانەوە
زیاتر لە٤٠ ساڵە ھونەری کوردی ئەرشیف دەکات
SNN: کۆسار مەحمود

ھاوڵاتیەکی دانیشتوی خورماڵ ماوەی زیاتر لە چل ساڵە سەرقاڵی ئەرشیفکردنی بەرھەمی ھونەری کوردییەو دەڵێت ئەوەی کردومە ھەوڵ و ماندوبونی خۆم بوەو زۆر شتم لەفەوتان پاراستووە .

نەبونی دامەزراوەیەک تایبەت بە ئەرشیفکردنی کاری ھونەری ڕەنگە ھۆکارێک بوبێت بۆ فەوتانی زۆرێک لە بەرھەمە ھونەریە کوردیەکان لەڕابردوودا ،

 بەڵام ھەوڵە تاکەکەسیەکانیش کەم نەبوون بۆ پاراستن و ئەرشیفکردنی بەرھەمی ھونەری کوردی و پەخشکردن و پێناساندنیان بە نەوەی نوێی ئێستا.

gellerytitle

ئیبراھیم خورماڵی خاوەنی ئەرشیفکردنی بەرھەمە ھونەریە جۆراوجۆرەکان بەSNNی ڕاگەیاند : باوکم کەسێکی ھونەری بووە و لەساڵی ۱۹۷۷ ەوە ، سەرقاڵی ئیشی ھونەری بووە ، منیش ھەر بە منداڵی ڕێچکەی ئەوم گرتوەتەبەر و لەگەڵ گوێگرتن و بینینی بەرھەمە ھونەریەکان ھەوڵم داوە ئەرشیفیان بکەم

gellerytitle

وتیشی : ئەو بەرھەمانەی ھەوڵمداوە ئەرشیفیان بکەم ( گۆرانی و چیرۆک و داستان و پەندی پێشنیان و قورئان و ھۆرەی تێدایە لەسەردەمی کۆن) وە خەڵک سودی لێ بینیووە ،

gellerytitle

بەھۆی ئەم کارەمەوە لەئێستادا ، شارەزای زۆرم لەتەواوی گۆرانی و مۆسیقای کوردیدا ھەیە ،

gellerytitle

ئاماژەی بەوەشکرد : ڕۆژانە بەردەوام بەرھەمەکان تۆمار ئەکەم و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ ئەم نەوە نوێیە پەخشی ئەکەمەوە .

gellerytitle

ئیبراھیم خورماڵی ئەوەشی خستەڕوو: بەشێکی زۆری دراماکوردیە کۆنەکان بە نوسخەی ئەسڵی لام پارێزراوە ، ھەموو ئەوانەشی کردوومن وەک حەزو خولیایەک کردوومن ، ڕۆڵێکی باشیشی ھەبووە لەپاراستنی ئەو بەرھەمانە .

gellerytitle

سەبارەت بەئەنجامدانی ئەو کارانە ئاشکراشیکرد : ھیچ ، لایەنێکی کەلتوری یان ،مۆزەخانە نەھاتوون بۆ لام و ڕێنماییان پێ نەیاوم ، وە ھیچ شوێنێکی پەیوەندیدار نەھاتوون و بەرھەمێکم پێنەبەخشراوە .

gellerytitle

وتیشی : لەڕێگەی پەیوەندی تایبەتی خۆمەوە ، ھەندێ ھاوڕێم لەئێران کاری کۆنم بۆ ئەنێرن ،

gellerytitle

منیش ئەیکەمە سەر کاسێت ، نزیکەی سێ ھەزار کاسێتم لایەو دەنگی بێگانەی تێدا نیە.

gellerytitle

gellerytitle

2 هەفتە پێشتر - Jun 6 2019 9:09AM
447
بابه‌تی زیاتر
دیاردەی لەشفرۆشی و ماددەی ھۆشبەر لەشێوەی دەیان چیرۆکدا ...
خاوەن پێداویستیەکی تایبەت چەندین خولی جیاواز دەکاتەوە...
داستان و سەروەرییەکانی ساراڵی گڵباخی نمایشکرا ...
مەترسی بۆ کێڵگەکانی شوتی دروست دەبێت...
خوێندکارێکی یەکەمی سلێمانی نھێنی سەرکەوتنی دەخاتەڕوو...
بۆ چارەسەری بالۆکە و گۆشتی زیادە ئەم کارە بکە...
ڕێز لەمامۆستایانی پێشەنگ و بەئەزموون گیرا...
پەیکەری نەجمەدین مەلا بەخشرا بەچەند کەسایەتیەک ...
٤ ھونەرمەند کۆنسێرتێکی خێرخوازی سازدەکەن...
گوگڵ کوردی بۆ وێنەو کامێرا و ڕێنوس دادەنێت ...
مەریوان سەفادین و کەمال محەمەد لەکارێکی نوێدا دەردەکەون...
جۆرە گەنمێکی نوێ تایبەت لەھەڵەبجە بەرھەم دەھێنرێت ...
چێژی خوێندنەوە چیە...مرۆڤ چ سودێکی لێ دەبینێت...
وەرزی ھاتنە دەرەوەی مارە...لەگەشتەکاندا ئاگاداربن...
مۆدێلەکانی میدیا بڵاوکرانەوە...
بەوێنە:پیشانگەی کارەدەستیەکانی خانمانی ئاوارە کرایەوە ...
بەم جۆرە ھاوین بەبێ گرفت بەڕێ بکە...
گاوداری و شیردۆشی بەشێوازێکی پێشکەوتو لەھەڵەبجە کرایەوە...