دیدار
دیدار - مه‌گه‌زین
کچە کوردێک دەبێتە ئەکتەری ئەکشن
SNN: سۆران سەعید

سێوە ماوەی چەند ساڵێکە سەرقاڵی فێربوونی کۆنفۆ شاوڵین (ھونەری بەرگری)یە، حەزوخولیای سێوە بۆ فێربوونی ئەو جۆرە ھونەرە ھەموو بەربەستەکانی شکاندووەو ئێستا ئەو کچێکی دەرکەوتووە، وەک خۆی دەڵێت: گوێ بەقسەی کۆمەڵگە نادات، ھەروەھا پەیامێکیش ئاڕاستەی ژنانی کوردستان دەکات.
سێوە خەسرەو دانیشتووی شاری سلێمانییە و تەمەنی ٢١ ساڵە، ئەو خوێندکاری زانکۆیە و لە قۆناغی کۆتایی بەشی کۆمپیوتەرە.


SNN: ماوەی چەند ساڵە سەرقاڵی مەشقکردنی؟

سێوە: ماوەی سێ ساڵە سەرقاڵی مەشق کردنم، ھەفتەی دوو بۆ سێ رۆژ مەشق دەکەم، ھەر ڕۆژێکیش ماوەی دوو کاتژمێرە، کۆنفۆ شاوڵین ھونەرە نەک یاری، چونکە ھونەر بەردەوام گۆڕانکار و داھێنانی تێدایە و جیاوازە لەیاری.

SNN: چۆن ئەم ھونەرەت ھەڵبژارد؟

سێوە: کۆنفۆ شاوڵین یەکێک بوو لەحەزوو ئارەزووەکانم، بەڵام کۆمەڵگە ڕێگربووە لەبەردەمم، ئەوەی کەسەرەتا پێی ڕازی نەبوو باوکم بوو، لەقۆناغی یەکی زانکۆ بووم کاتێک لە یەکەمەکان بووم باوکم وتی چیت بۆ بکەم، منیش داوام لێکرد تەنھا ڕێگەمبدە فێری ھونەری بەرگری کردن ببم، بۆیە ئەمە بەسەرەتا و دەستپێکی من دادەنرێت بۆفێربوون، دواتر کاتێک باوکم ڕاھێنانەکانی بینی و ھەستی بەوەکرد بەرەوپێشەوەچووم قسەی کۆمەڵگەی پشتگوێخست.



SNN: لەچ حاڵەتێکدا ڕاھێنەران و مەشقپێکراوان، ھونەرەکەیان بەکار دەھێنن؟

سێوە:ئەم ھونەرە بۆ بەرگری کردن لەجەستە بەکار دەھێنرێت، بەڵام دەتوانرێت لەڕێگەی ئەم ھونەرەوە پەرە بەتوانای عەقڵی و جەستەیی بدەیت، چونکە لەم ھونەرەدا جۆرە ڕاھێنانێکی تێدایە تەنھا تایبەتە بە بەھێزکردنی تەرکیز و مێشک بەبێ ئەوەی ھیچ جوڵەیەک بکەیت، بۆیە تەنھا بۆ ئەوەنییە دەست و قاچت بجوڵێنیت و شەڕی پێبکەیت ئەوانەی ئەم جۆرە ھونەرە ئەکەن بەھیچ جۆرێک شەڕ ناکەن مەگەر بگەنە حاڵەتێک یان مەترسییەوە ئەوکاتە بەرگری لەخۆیان دەکەن.



SNN: بۆچی کۆنفۆ شاوڵین بەشداری ھیچ پاڵەوانێتییەک ناکات؟

سێوە: رەخنە لە ھونەرەکەی ئێمە دەگیرێت کە بۆچی بەشداری پاڵەوانێتی ناکەین و بەپێی یاسا قەدەغەکراوە، چونکە کۆنفۆ شاوڵین ھیچ یاسایەکی تر بەکارناھێنین بۆ شەڕکردن، یاسای شاوڵین دەڵێت: ھەتاوەکو مردن شەڕکردن.



SNN: دەتەوێت لەم ڕێگەیەوە چ پەیامێک بگەیەنیت؟

سێوە: ئافرەتان پێویستە ئەم جۆرە ھونەرە بزانن، نەک بۆ ئەوەی بەکاری بھێنن بەرامبەر ڕەگەزی بەرامبەریان، بەڵکو بەپێچەوانەوە ئەوکەسەی دەیەوێت فێری ئەم ھونەرە بێت دەبێت سەرەتا ھەموو توڕەیی و شتێک لەخەیاڵ و مێشکی خۆیدا پاک بکاتەوە ھەتاوەکو نەبێت بەکەسێکی پاک لەو ڕووەوە ناتوانێت ببێت بەیاریزانێکی سەرکەوتوو، چونکە ئافرەتاتی وڵاتی ئێمە مێشکیان ھیلاکە شتێک نییە خۆیان پێوە سەرقاڵ بکەن، بۆیە دەتوانن خۆیان فێری ئەم ھونەرە بکەن و دەروونیان ئارام بکەنەوە، لە حاڵەتێکیشدا ئەگەر ڕووبەڕووی توندوو تیژی بوونەوە دەتوانن زۆر بەئاسانی کەسی بەرامبەر چەک بکەن.



SNN: خەون و خولیات بۆ داھاتوو چییە؟

سێوە: بۆیەکەمین جارە من دەبم بە ئەکتەرێکی ئەکشن لەکوردستان و تائێستا ھیچ ئاکتەرێکی ئەکشنم نەبینیوە لە کوردستان، بۆیە پلانم بۆ داھاتوو ئەوەیە کە ئیشی ئەکتەری ھەبێت لەبوارەکەی خۆمدا بیکەم، ھەروەھا بیرم لەوە کردووەتەوە ببم بەڕاھێنەر و پلانم بۆداناوە، بیرم لەوە کردووەتەوە قوتابخانەیەک تایبەت بەو ھونەرە بکەمەوە.

4 مانگ پێشتر - Jun 6 2019 9:33AM
2378
بابه‌تی زیاتر
کچە کوردێک دەبێتە ئەکتەری ئەکشن...
کچە مۆدیلێکی کورد رکابەری شاجوانی ئوسترالیا دەکات...
گۆران ئایار: بەگۆرانی برادەر دۆست و دوژمنی خۆمم ناسی...
سوڵتان: کۆمپانیاکانی ھونەر دەستی گەنجان ناگرن...
نیان عەزیز: خۆم بۆ شاجوانی کوردستان ھەڵدەبژێرم...
​ئاسۆس جاف پەیکەر بۆ ھونەرمەندێکی کورد دروست دەکات...
خاوەن پێداویستیەکی تایبەت نھێنی سەرکەوتنەکانی ئاشکرادەک...
ژیلیا: ھیچ کەس ناتوانێت رێگریم لێ بکات...
هەڵوێست :گۆرانی ئاینی دەڵێم...
ئەمەل سەعید کوردە: پێویستە بەرێچکەشکێن ناومان بنێن...
توانا حەمە: ھونەرمەند دەبێت کەسێکی نائاسایی بێت...
میران بورھان عاشقی سلێمانیە...
ھەردی سەلامی: کارێک نەبێتە ھۆی دەرکەوتنم ئامادە نیم بیک...
ئارام سەردار: کاری دەرھێنانم بۆ زیاتر لەھەزار گۆرانی کر...
غەزەل مستەفا بەرھەمی نوێ تۆمار دەکات ...
جەنگیز: یەکەم کارم گۆرانیەکە بەزاراوەی سۆرانی ...
رەوەز:حەز دەکەم بەزمانی تورکی گۆرانی بڵێم...
لوقمان سەلیم : گۆرانیەکانم عەشق و ئەوینداری لەپشتەوەیە...
123