لەکوردستانەوە
ھاوڵاتیەک گوندەکەی خۆیان بەبچوکی دروست دەکاتەوە
SNN: کۆسار مەحمود

ھاوڵاتیەکی دانیشتوی گوندی ئەحمەد ئاوا ، گوندەکەی خۆیان بە بچوکی دروست دەکاتەوەو تا ئێستا ٤۲ ماڵی دروست کردووە و لەبەرنامەشیدایە پەرە بە ئەو خولیایەی بدات.

gellerytitle

غەفور ئەمین دانیشتوی گوندی ئەحمەد ئاوایە لە سنوری ناحیەی خورماڵی سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە، چوار ساڵ پێش ئێستە لە پاشماوەی بەردو بلۆکی بەکار نەھاتو چەند خانویەکی دروستکرد، ئەمەش بوە بناغەیەک بۆ ئەوی بیکاتە گوندێکی بچووککراوەو تائێستاش بەردەوامبێت لە زیادکردنی خانوەکانی .

gellerytitle

لەبارەی کارەکانیەوە غەفور ئەمین بەSNNی ڕاگەیاند : لەتەنیشت ئەم زەوییەی منەوە مزگەوتێک دروست کرا، مزگەوتەکەش پاشماوەی بەرد و بلۆک و کەرەستەی تری ھەبوو ، بیرۆکەی ئەوەم بۆ ھات ئەو پاشماوەیانە بەکار بھێنمەوە .

gellerytitle

وتیشی : لم و چیمەنتۆم بەکۆڵ بۆ ھێناوە و لەگەڵ پاشماوەکان کارم پێکردووە ، سەرەتا قادرمەم دروستکرد ، دواتر خانوەکانم دروستکرد و دواتر بیری ئەوەم بۆ ھات گوندەکەی خۆمان بە بچوککراوەی دروست بکەم.

gellerytitle

ئاماژەی بەوەشکرد : لەتەنیشت خانوەکان باخچەم بۆ درۆستکرد ، ماوەی چوار ساڵە کاری تێدا دەکەم بەڵام لەسەر خۆ و بەپێی ویستی خۆم کار ئەکەم و پەلەی لێناکەم.

gellerytitle

ئەو ھاوڵاتیە ئەوەشی وت : لەناو خانوەکاندا ھەوڵمیاوە ڕوداوی ڕاستەقینەی تێکەل کەم و ماڵی پێشمەرگە و ئەشکەووت خاپورکوونی خانووی تێدایە ،

gellerytitle

باسیلەوەشکرد: لەنزیک گوندی سەرگەت بەردێکم دۆزیوەتەوە لەشێوەی (ورچ )دایە ، ھێناومە تێیدا دامناوە.

gellerytitle

غەفور ئەمین ئەوەشی وت : ھەوڵمیاوە خانوەکان بەشێوازی کۆن دروست بکەم و لەنێویشیاندا شێوازی شارەزور و گەرمیانیم تێدا دروست کردووە ، لەئێستاشدا نزیکەی ٤۲ ماڵ ئەبێت و لەبەرنامەمدایە زیاتری بکەم لەداھاتودا.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

2 هەفتە پێشتر - Jun 6 2019 9:43AM
1345
بابه‌تی زیاتر
دیاردەی لەشفرۆشی و ماددەی ھۆشبەر لەشێوەی دەیان چیرۆکدا ...
خاوەن پێداویستیەکی تایبەت چەندین خولی جیاواز دەکاتەوە...
داستان و سەروەرییەکانی ساراڵی گڵباخی نمایشکرا ...
مەترسی بۆ کێڵگەکانی شوتی دروست دەبێت...
خوێندکارێکی یەکەمی سلێمانی نھێنی سەرکەوتنی دەخاتەڕوو...
بۆ چارەسەری بالۆکە و گۆشتی زیادە ئەم کارە بکە...
ڕێز لەمامۆستایانی پێشەنگ و بەئەزموون گیرا...
پەیکەری نەجمەدین مەلا بەخشرا بەچەند کەسایەتیەک ...
٤ ھونەرمەند کۆنسێرتێکی خێرخوازی سازدەکەن...
گوگڵ کوردی بۆ وێنەو کامێرا و ڕێنوس دادەنێت ...
مەریوان سەفادین و کەمال محەمەد لەکارێکی نوێدا دەردەکەون...
جۆرە گەنمێکی نوێ تایبەت لەھەڵەبجە بەرھەم دەھێنرێت ...
چێژی خوێندنەوە چیە...مرۆڤ چ سودێکی لێ دەبینێت...
وەرزی ھاتنە دەرەوەی مارە...لەگەشتەکاندا ئاگاداربن...
مۆدێلەکانی میدیا بڵاوکرانەوە...
بەوێنە:پیشانگەی کارەدەستیەکانی خانمانی ئاوارە کرایەوە ...
بەم جۆرە ھاوین بەبێ گرفت بەڕێ بکە...
گاوداری و شیردۆشی بەشێوازێکی پێشکەوتو لەھەڵەبجە کرایەوە...