زانست
زانست
ئەوەی سەعاتی ئەپڵی ھەبێ ئایفۆنی ناوێ
SNN: 

کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی دەیەوێ ببێتە پێشەنگی کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا لەرێی داھێنانی نوێترین ئامێرەوە، جا مۆبایل بێت یان تابلێت و کۆمپیوتەر یان ئامێری تایبەت.
کۆمپانیای ئەپڵ رایگەیاندووە کەسستمی Watch OS ٦ ی نوێی بەرھەمھێناوە کەچەندین تایبەتمەندیی دەداتە سەعاتەکانی ئەپڵ.
ئەمەش شێوەی روکاری کارپێکردن و نمایشی ئەپڵیکەیشنەکان دەگۆڕێت و ئەپڵیکەیشنی Apple Store ی دەبێ کەبتوانیت راستەوخۆ لەمۆبایلەکەتەوە ئەپڵیکەیشنەکان دابەزێنێت بەبێ ئەوەی پێویستت بەمۆبایلی ئایفۆن ھەبێت.
چاوەڕوان دەکرێت سەعاتە نوێیەکەی ئەپڵ ئەپڵیکەیشنی حاسبە و تۆماری دەنگی و خەزنکردنی زانیاری و بسوڵە و Note ی تێدابێت سەرباری Noise بۆ پێوانی رادەی دەنگەدەنگ لەو شوێنەی بەکارھێنەرەکەی تێدایە.

هەفتە پێشتر - Jun 8 2019 11:12AM
4440
بابه‌تی زیاتر