ترافیک
بەم جۆرە شۆفێری بکە لەھاویندا
SNN: 

یانەی ئەڵمانی بۆ ئۆتۆمبیل  ADAC ی ھۆشداری داوە لەوەی ئەگەری ھەیە پلەی گەرما لەنێو ئۆتۆمبیلدا بگاتە ٦٠ پلە لەھاویندا ئەمەش کاریگەری خراپی دەبێ لەسەر ووریایی و تەرکیزی شۆفێر و زیادبونی مەترسی رووداوەکانی ھاتوچۆ. 
بۆ خۆبەدوورگرتنیش لەوە پێویستە شۆفێر لەپلەی گەرمای زۆردا ھەوڵ بدات گەرمی زۆر لەئۆتۆمبیل بکاتە دەرەوە لەرێی کردنەوەی دەرگا و جامەکانەوە بۆ چەند دەقیقەیەک بەر لەدەرچونی ئۆتۆمبیلەکە. 
نابێ شۆفێری بکەیت کاتێ سوکانەکەت زۆر گەرم بێت، بۆیە لەکاتی راوەستاندن و پارک کردندا پێویستە پێشەوەی یان جامەکەی داپۆشیت، شوێنی کورسی منداڵیش بەپارچەیەک قوماشی کاڵ داپۆشە. 
لەگەڵ رۆشتندا باشترە جامەکان بکەیتەوە بۆ دەرکردنی ھەوا گەرمەکە بەشێوەیەکی باشتر و بەر لەداگیرساندنی سستمی ساردکەرەوەکە. 
لەلایەکی ترەوە دەستە ئەڵمانییەکە ھۆشداری داوە کەنابێ گیانلەبەری ماڵی و منداڵان لەنێو ئۆتۆمبیلدا بەجێ بھێڵرێت لەوەرزی ھاویندا ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت.

2 مانگ پێشتر - Jun 8 2019 12:12PM
1366
بابه‌تی زیاتر