ترافیک
زیانێکی GPS ی ئۆتۆمبیل ئاشکرابوو
SNN: 

لەگەڵ پەرەسەندنی تەکنیکی GPS و دیاریکردنی شوێنی جوگرافیدا زۆربەی ئۆتۆمبیلە نوێیەکە ئەم سستمەی تێدا بەردەستکراوە کەلەگەڵیشیدا لەسەر مۆبایلە زیرەکەکانمان بەردەستە، بۆ دیاریکردنی باشترین شوێن بۆ تێپەڕبوون پێیدا. 
بەپێی توێژینەوەیەک کەگۆڤاری Nature Communications بڵاویکردۆتەوە، توێژەران بۆیان دەرکەوتوە ئەوانەی بەشێوەی سەرەکی پشت دەبەستن بەئەپڵیکەیشنی ماپ و جی پی ئێس بۆ دیاریکردنی ئاراستەکان، چالاکی مێشکیان کەمترە و ئەمەش لەو بەشەی مێشکدایە کەدەیەوێ رێگا و ئاراستەکان دیاری بکات، ئەم ناوچەیە لەمێشکدا لاواز دەبێ.
 گرنگی ئەم ناوچەیەی مێشک بۆ باشترکردنی ژیری و توانای گێرانەوەی یادەوەرییەکانی رابردووە و لەپاڵ رووبەرووبونەوەی نەخۆشیەکانی وەک زەھایمەرە مانای وایە کەمتر پشت ببەستین بەو سستمە لەجیاتی ئەوە باشترە پشت بەخۆت ببەستیت تا مێشک چالاک بێت و گرفت دروست نەبێت و مێشک تەمەڵ نەبێ.

هەفتە پێشتر - Jun 9 2019 8:50PM
960
بابه‌تی زیاتر