زانست
زانست
ئایفۆنە نوێیەکە ھەموان توشی شۆک دەکات
SNN: 

بڵاوبونەوەی چەند دەنگۆیەک لەبارەی مۆبایلە نوێیەکەی ئایفۆن کەبڕیارە مانگی سێپتەمبەری ئایندە بڵاوبکرێتەوە، بۆتە مایەی شۆک و بێ ھیوایی بۆ ھەوادارانی ئەم مۆبایلە نوێیەی کۆمپانیای ئەپڵ.
 وێبسایتی فۆربس بڵاویکردۆتەوە ژمارەیەک لەشارەزایان چەند وێنەیەکی مۆبایلە نوێیەکەیان بڵاوکردۆتەوە بەپشت بەستن بەچەند دەنگۆیەک. 
وێنەکان مۆبایلیی ئایفۆن ١١ و ئایفۆن ١١ ماکسی لەخۆگرتوە. 
لەو عەیبانەی ھەیەتی بونی چوارگۆشەیەکی دیارە کەعەدەسەی کامێراکانی لەخۆگرتوە لەبەشی دواوەی مۆبایلەکەدا و ھەوادارانی ئایفۆنیش دەڵێن دیزاینێکی جوانی نیە . 
لەبەرامبەریشدا شارەزایان دەڵێن ئایفۆنە نوێیەکە توانایەکی زۆر باشی ھەیە لەرووی باترییەکەیەوە و ئەمەش گرنگە بەلای بەکارھێنەرانی ئایفۆنەوە، ھەروەھا رووکاریی مۆبایلەکە ناگۆڕێت و ئەم دیزاینە ئاساییەی ئێستا بەردەوام دەبێ بۆ نەوەی ئایندەی مۆبایلەکەش.

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Jun 10 2019 9:06PM
6146
بابه‌تی زیاتر