ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
زیانی خەوتن لەبەر رووناکیدا بۆ خانمان
SNN: 

دەرەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستوە ئەو ژنانەی روناکی دەستکرد لەنزیک شوێنی خەوتنیانەوە دادەنێن زیاتر توشی زیادبونی کێش و قەڵەوی دەبنەوە لەوانەی لەبەر تاریکیدا دەخەون، توێژینەوەکان دەریانخستوە ئەوانەی لەبەر شاشەی تەلەفزیۆن دەخەون ٥ کیلۆگرام کێشیان زیاتر دەبێ بەرێژەی ١٧%. 
توێژینەوەکەی گۆڤاری گاما دەریخستوە کەپەیوەندیی ھەیە لەنێوانی رووناکی و زیادبونی کێش و قەڵەوی، بۆیە پێویستە خانمان روناکی دەستکرد بەر لەخەوتن کەم بکەنەوە و ھەموو سەرچاوەکانی دابخەن لەشەودا تا کێشی رێک بخات و زیاد نەبێت. 
رووناکی دەستکرد شاشەی تەلەفزیۆن و ئامێری ئەلکترۆنی و ئایپاد و مۆبایلەکانیش دەگرێتەوە، ئەو ژنانەی کەلەژووری تاریکدا دەخەون کەمتر کێشیان زیاد دەکات.
توێژەران پەیوەندییەکە دەبەستنەوە بەکاریگەری ھۆرمۆنەوە. 

هەفتە پێشتر - Jun 12 2019 11:37AM
1792
بابه‌تی زیاتر