ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
چونە بەرخۆر منداڵ لەھەوکردنی ریخۆڵە دەپارێزێ
SNN: 

توێژینەوەیەکی زانستی نوێ دەریخستوە کەپەیوەندی ھەیە لەنێوانی بەرکەوتنی تیشکی خۆر لەوەرزی ھاوین و زستان و دابەزینی مەترسی توشبون بەھەوکردنی ریخۆڵەکان لەمنداڵاندا.
وێبسایتی "دەیلی مەیل" لەزاری "ئەلیزابیت ھۆلمز"ەوە لەزانکۆی نیشتمانی ئوسترالی رایگەیاندووە چونە بەرخۆر بەرێژەی ١٠ دەقیقە زیاتر لەباری جاران کاریگەری ھەیە لەسەر دابەزینی ئەگەری توشبون بەھەوکردنی ریخۆڵەکان بەرێژەی ٦%. 
توێژەران دەڵێن ئەم دەرەنجامانە بەڵگەکان زیاتر دەکات لەسەر ئەوەی تیشکی خۆر و ڤیتامین دی پەیوەندیدارن بەدابەزاندنی ئەگەری توشبون بەنەخۆشیەکانی کەمی بەرگری لەش و پاراستن لێی.

هەفتە پێشتر - Jun 12 2019 2:00PM
1208
بابه‌تی زیاتر