ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
خەوتن لەسەر لای چەپ ئازاری قۆڵۆن ناھێڵێت
SNN: 

شێوازی خەوتن کاریگەری ھەیە لەسەر شێوازی رزگاربونی لەش لەئازار، چونکە شێوازی خەوتن گرنگە بۆ تەندروستی و کاریگەری ھەیە لەسەر مێشک و بۆ ریخۆڵەکان، بەدەستنەھێنانی خەوێکی پێویست ھەستی تەمەڵی دروست دەکات. 
وێبسایتی Healthline بڵاویکردۆتەوە خەوتن لەسەر لای چەپ سودی تەندروستی زۆری ھەیە و شێوازی کۆنترۆڵکردنی پاشماوەکان یەکلا دەکاتەوە. 
جوڵەی ریخۆڵەکان وەک سەعات روودەدات بەڵام ئەو کەسانەی گرفتی قۆڵۆنیان ھەیە لەگەڵ قەبزی یان گرفتی لاوازی ریخۆڵەکان و نەخۆشی ھەوکردنی ریخۆڵەکان و چەندینی تر گرفتیان ھەیە لەو جوڵە دەورییەی ریخۆڵەکاندا. 
خەوتن لەسەر لای چەپ رێگرە لەدڵەکزێ و رێگە بەھێزی کێشکردن دەدات کەپاشماوەکان لەقۆڵۆنەوە دەربکات،.
خەوتن لەسەر لای چەپ بەسوودە بۆ ھەرس و گەیاندنی پاشماووەکان بۆ ریخۆڵە باریکە و ئەستورە و کەمترکردنەوەی دڵەکزێ و ھاوکارە لەھەرس و رزگاربوندا لەپاشماوەکان. 
ھاندەری تەندروستی مێشکە: پاشماوەکانی خانە لەمێشک دەردەکات و یارمەتیدەری پاککردنەوەی مێشکە لەکەمکردنەوەی مەترسی توشبون بەزەھایمەر و ئیفلیجی و نەخۆشی دڵ. 
پرخە و راگرتنی ھەناسەدان لەکاتی خەودا کەم دەکاتەوە و ناھێڵێ زمانت بکەوێتە قورگتەوە و رێگری لەتێپەربوونی ھەوا بکات.

هەفتە پێشتر - Jun 12 2019 2:28PM
1736
بابه‌تی زیاتر