جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
بەم جۆرە بۆنی عەتر زیاتر دەمێنێتەوە
SNN: 

دەتەوێ لەوەرزی ھاویندا بۆنی جەستەت خۆش بێت و زیاتر بمێنێتەوە؟ 
پەیڕەوی ئەم رێگایە بکە تۆ پێویستت بە : 
عەتر + بۆدرە+کرێم، سابونی بۆندار دەبێت
دوای خۆشتن بەسابونی بۆندار ، کرێمێکی شێدارکردن بدە لەتەواوی لەشت دواتر بۆدرەی ئاسایی بێ بۆنی لێ بدە پاشان بۆنبڕەی لێ بدە، پاشان عەترەکەت بپرژێنە سەر شوێنەکانی لێدانی دڵ لەلەشدا باشترە کرێم بەکاربھێنیت پاشان بۆنەکە. 
شارەزایان رێنمایی دەدەن بەبەکارھێنانی عەتری عەرەبی کەبۆنی خۆشە وەک "عود، مسکاو، تێکەڵەی فەرەنسی، تێکەڵەی عەرەبی، گوڵ، عودی خۆر".
ھەروەھا جلوبەرگەکانت بپرژێنە بەعەتر پاشان ھەڵمی عود، ئەگەر ویستت بۆنت بەخۆشی بمێنێتەوە بۆ ماوەیەکی زۆر، کەمێک لەو عەترە بدە لەنزیک سەرتاڵەکانی قژت.

هەفتە پێشتر - Jun 12 2019 3:05PM
1427
بابه‌تی زیاتر