ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
زیانی تامکردنی ھەویر بەر لەبرژاندنی ئاشکرابو
SNN: 

نەریتێکە ئەوانەی حەزیان لەئامادەکردنی خۆراکە پیاو بن یان ژن ھیچ ژەمێک تێناپەڕێنن ئەگەر تامی نەکەن بەتایبەت ھەویر و ئەمەش شارەزایانی خۆراکی ھۆشداری لەبارەوە دەدەن. 
ناوەندی کۆنترۆڵی نەخۆشیەکان و خۆپارێزی CDC رایگەیاندوە نابێ ھەویری خاو بخورێت چونکە توشی ژەھراوی بوونی خۆراکیت دەکات.
ئەو بەکتریایەی لەنێو ھەویردا ھەیە سەرباری ھێلکە، رەنگە میکرۆب ھەبێ بەدانەوێڵکەشەوە لەکاتی مانەوەی لەنێو کێڵگەدا. 
لەبەرامبەردا ھێلکەی کاڵ توشی نەخۆشیت دەکات و رەنگە میکرۆبی سالمۆنیلای تێدابێت کەدەمرێت کاتێ لێ دەنرێت ئەم بەکتریایە توانای ھەیە ھەندێ نیشانەی ژەھراوی بوونی خۆراکی لەگرژبونی گەدە و سک چون و رشانەوە نەھێلێت. 
لێرەدا ھۆشداری دەدرێت کەنابێ خۆراکی کاڵ بخورێت و تام بکرێت تا توشی گرفتی تەندروستی نەبێت.

2 مانگ پێشتر - Jun 12 2019 4:06PM
2163
بابه‌تی زیاتر