ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
قژروتانەوەی توشبوانی شێرپەنجە بەکیمیایی نامێنێت
SNN: 

روتانەوەی قژ بابەتێکی بێزارکەرە بۆ توشبوانی شێرپەنجە کاتێ بەناچاری چارەسەری کیمیایی یان بۆ دەکرێت و بەھۆیەوە قژیان دەرووتێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی دەیلی مەیل بەریتانی تیمێک لەزانایانی بریتانیا پرۆژەیەکی نوێیی بەبەھای ملیۆنێک پاوەن لەزانکۆی ھیدرسفیلد بۆ کەمکردنەوەی ئەم گرفتە و لەناوبردنی خستەروو بۆ لەناوبردنی خستەروو سەرباری گۆرینی چارەسەر بۆ توشبوان. 
لەرێگەیەکی نوێدا تیمێک توێژەران جۆرێک کڵاوی تایبەتی خستەروو کەئەو کەسانە دەیپۆشن لەکاتی چارەسەری کیمیایی، کەبەجۆرێک بگونجێت لەگەڵ سەری ئەو کەسانەی کەتوشی بوون و کرێمێکی کەلەگەڵ کڵاوەکەدا دادەنرێت بۆ زیادبونی کاریگەری ئاسەوارەکانی. 
تاقیکردنەوەکان سەرکەوتووبوە و توێژەران دەڵێن ئەمە بەردەست دەبێت لەمەودایەکی بەرفراواندا بۆ ماوەیەکی پێنج ساڵ. 
دکتۆر نیک جۆرج جۆرجۆلۆس شارەزای شێرپەنجە و توێژەری سەرەکیی رایگەیاند ئەو توشبوانەی کەجۆرێکی دیاریکراوی چارەسەری کیمیاییان ھەیە قژیان لەدەست دەدەن چونکە چارەسەرەکە لەرێی بەئامانجگرتنی خانەکان کەبەخێرایی دابەش دەبێ لەلەشدا، کەئەمەش خانە شێرپەنجەییەکان و خانەکانی قژ. 
دەبێ ئەم جۆرە چارەسەرە بە نیو سەعات بەر لەدانیشتنی چارەسەرەکە بەکاربھێنرێت. 
دوو توێژینەوەی پێشووتر کەلەئەمریکا کراوە دەریخستوە لەبارەی بەکارھێنانی ئەم جۆرە چارەسەرە بەرێژەی ٥٠% لەپاراستنی قژدا. 

هەفتە پێشتر - Jun 12 2019 8:53PM
2162
بابه‌تی زیاتر