ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
زیانی خواردنەوە کحولییەکان بۆ ژنی دووگیان
SNN: 

توێژینەوەیەکی زانستی نوێ دەرەنجامێکی مەترسیداری ئاشکراکرد، بەجۆرێک دەریخست ئەو منداڵانەی دایکیان لەکاتی دووگیانیدا مادە کحولییەکانیان خواردۆتەوە زیاتر توشی مەترشی منداڵبوونی پێشوەخت و دابەزینی کێش دەبن. 
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی، توێژینەوەکەی ھەردوو زانکۆی ئۆکسفۆرد و کوینزلاند دەریخستوە کەکحول زیان بەپەرەسەندنی مولولەکانی خوێن دەگەیەنێت لەوێڵاش دا. 
بۆشیان دەرکەوت کەمێینە زیاتر کاریگەرییان ھەبوە بەکحول و کێشی لەدایکبوان ١٧% و زیانی مولولەکانی خوێن ٣٢% بووە لەوێڵاشدا. 
توێژەران دەڵێن خواردنەوە کحولیەکان لەکاتی دووگیانیدا، منداڵان توشی مەترسی و گرفتی ھەناسەدان و خوێنبەربوونی مێشک و نەخۆشیەکانی دڵ و چاو و پەتا و گرفتی جگەر. 
لەکاتی گەیشتنی قۆناغی پێگەیشتن و ھەرزەکاری، ئەو منداڵانە زیاتر توشی ئەو نەخۆشیانە دەبن.

هەفتە پێشتر - Jun 12 2019 9:02PM
1687
بابه‌تی زیاتر