زانست
زانست
بەم جۆرە لەتیشکی شێرپەنجە ئاگاداردەکرێیتەوە
SNN: 

کۆمپانیای لۆریالی فەرەنسی بەھاوکاری کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی، ئامێرێکی نوێی پەرەپێداوە کەلەشێوەی دەرزیدایە و لەسەر جلوبەرگەکەت جێگیر دەکرێت و دەنگێک دەردەکات کاتێ تیشکی سەروو بنەوشەیی دەردەکات و ئەمەشە کەمەترسی توشبون بەشێرپەنجە زیاد دەکات. 
ئامێرەکە بریتییە لەدەرزییەک کەنرخەکەی ٦٠ دۆلار تێناپەڕێت و ئامێری ھەستەوەریی تیشکی سەروو بنەوشەیی ھەیە و دەکرێ لەسەر نینۆک و جلوبەرگ و سەعات جێگیربکرێت. 
ئامێرەکە پێوانەی ئاستی بەرکەوتنی تیشکی سەروو بنەوشەیی و شێ بکات کەزۆر زیانی ھەیە بۆ پێست و چاو و دەکرێ بگاتە توشبون بەشێرپەنجەی پێست. 
ئەو دەرزییە پێویستی بەباتری نیە و پشت بەتیشکی خۆر دەبەستێت و تەکنیکی NFC بەکاردەھێنێت کەتەکنیکی پەیوەندیی بێ وایەرە.

هەفتە پێشتر - Jun 12 2019 9:12PM
3614
بابه‌تی زیاتر