ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
دوای نانخواردن دەتوانیت بخەویت زانیاری نوێ ئاشکرابوو
SNN: 

ھەمووکات شارەزایان رێنمایی دەدەن کەماوەی لانیکەم ٢ سەعات بمێنێتەوە لەدوای نان خواردن و چون بۆ خەوتن. 
بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ کەگۆڤاری BMJ بڵاویکردۆتەوە تایەبت بەزانایانی زانکۆی ئۆکۆیاما لەژاپۆن، دەریخستوە ئەمانە راست نین و ناکرێ ببێتە ھۆی بەرزبونەوەی رێژەی شەکر لەخوێ،دا. 
بەپێی ئەو توێژینەوەیەی لەسەر ١٥٠٠ کەس کراوە کەباری تەندروستیان باش نیە و ماوەی ٢ ساڵ تێبینی کراوە، دەرکەوتوە جیاوازییەکی سادە یان زۆر کەم ھەبووە لەرێژەی HbA١C دا و چالاکی جەستەیی و خواردنەوەی کحول و فشاری خوێن کاریگەری خراپیان ھەبوە لەسەر ئەو رێژەیە. 
توێژینەوەکە دەڵێت: 
بەپێچەوانەی بۆچوونە باوەکە، زامنی بونی کاتێک لەنێوانی دوایین ژەم و کاتی خەودا کاریگەری نەبووە لەسەر ئاستی HbA١c. 
دەبێ گرنگی زیاتر بدەیت بەژەمە خۆراکی و تەندروستەکان، و خەوتن بەشێوەیەکی باش و خۆبەدوورگرتن لەجگەرەکێشان، کحول، زیادبونی ئێش، چونکە ئەمانە کاریگەری زیاتریان ھەبووە لەسەر میتابۆلیزم.

هەفتە پێشتر - Jun 13 2019 10:55AM
2033
بابه‌تی زیاتر