ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
سودی ئاوخواردنەوە لەکاتی سوڕی مانگانەدا
SNN: 

سوڕی مانگانە کەبەحاڵەتێکی سروشتی گۆرانکاری ھۆرمۆنی دەبینرێت کەروو دەکاتە رەحم و ھێلکەدان لەخانماندا بەشێوەیەکی مانگانە، گرنگییەکەی ئەوەیە رەحم ئامادە دەکات بۆ دووگیان بوون لەرێی بەرھەمھێنانی ھێلکۆکەکانەوە. 
توێژەران چەند سودێکی ئاو خواردنەوە لەکاتی سوڕی مانگانەدا بەم جۆرە دەخەنەروو: 
١. قەرەبوکردنەوەی لەش بۆ ئەو شلەمەنیانەی بەھۆی دابەزینی خوێنەوە توشی دەبێ بەتایبەت ئەم ماوەیە کەلای ھەندێکیان ١٠ رۆژی پێ دەچێت
٢. ھاوکاریکردنی لەش لەرزگاربون لەخوێ کەڵەکەبووەکانی. 
٣. پاراستنی ھاوسەنگی ھۆرمۆنەکانی خانمان و کەمکردنەوەی ئەگەرەکانی رودانی ھەوکردن و گرفتی حەوز 
٤. کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی قەلەقی و دڵەراوکێ و خەمۆکی کەلەم ماوەیەدا خانمان رووبەروی دەبنەوە و میزاجیان تێک دەچێت
٥. کەمکردنەوەی ئەگەرەکانی توشبون بەدروستبونی کیسەی ھێلکەدان و رزگاربون لەئاوسان کەتوشی سک و قاچەکان دەبێت.
٦. کەمکردنەوەی ئازاری سەرئێشە و شەقیقە کەلەگەڵ سوڕی مانگانەدا دروست دەبێت.

هەفتە پێشتر - Jun 13 2019 11:36AM
1646
بابه‌تی زیاتر