ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
٤ رێگا بۆ رزگاربون لەئازاری پشت وگرفتی ماسولکەکانی
SNN: 

تەشەنوج و گرفتی ماسولکەکانی پشت بەگرژبونێکی خۆنەویست دادەنرێ لەماسولکەکاندا بەھۆی کۆمەڵێک ھۆکارەوە لەوانە کەمی خوێ کانزاییەکان لەخوێندا وەک کالیسیۆم و مەگنیسیۆم یان بونی گرفتی میتابۆلیزم لەتوشبووانی شەکرەدا، یان کەمتربونەوەی گەیشتنی خوێن بۆ ئەندامە توشبوەکە یان ماندوێتی لەکاتی وەرزشکردندا یان کاریگەری لاوەکی ھەندێ جۆری دەرمان و چارەسەر کەئازارێکی زۆری لەگەڵدایە. 
لێرەدا چەند رێگایەک بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکەکانی پشت دەخەینەروو: 
١. سود لەسارغی گەرم یان کیسی گەرم ببینە و با ١٥ دەقیقە لەسەری بێت، یان کیسەی ئاوی سارد و سەھۆڵی لەسەر دابنێ تا ٢٠ دەقیقە. 
٢. کاتێ یەکەم نیشانەی تەشەنوج دروست دەبێ پێویستە راھێنانی خۆکێشانەوە یان ماندووکردنی ماسولکەکان بکە. 
٣. دەکرێ سود لەھەناسەدانی قوڵ ببینیت بۆ ئەوەی گرژبونی ماسولکەکان خاو بکەیتەوە .
٤. مێشکی مرۆڤ کاریگەری گەورەی ھەیە لەسەر ئەندامەکانی تری شەل و باری دەروونی مرۆڤ، دەتوانیت بەخەیاڵ و مێشک ئارام کردنەوە، گرژی ماسولکەکان نەھێڵیت.

کاتێ ماسولکەکانی پشتت توشی تەشەنوج دەبێ : 
١. نابێ لەسەر کیسی گەرم یان سارد بخەویت لەسەر پشت تا توشی گرفتی سوتان و لەناوچونی یەکێک لەدەمارەکان نەبیت 
٢. خۆت بەدوربگرە لەبەکارھێنانی کیسی سارد راستەوخۆ بۆ سەر پێست ، باشترە پارچەیەک قوماش دابنێیت 
٣. ئەگەر دەرمانی ھێورکەرەوەی ماسولکەکانت خوارد، دەست مەکەرەوە بەوەرزش تا ئازارەکەت زیاد نەکات
٤. خۆت بەدووربگرە لەخواردنی دەرمانە ئازارشکێنەکان لەگەڵ خواردنەوە کحولییەکاندا تا کاریگەری لاوەکی نەبێ لەسەر جگەر . 

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Jun 13 2019 11:46AM
2812
بابه‌تی زیاتر