ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
گۆشتی سور بەرگری زیاد دەکات
SNN: 

گۆشت سەرچاوەی پرۆتینی سەرەکیی و چەندین رەگەزی خۆراکی گرنگە کەچەندین سودی تەندروستی ھەیە، وێبسایتی Organic Facts سودەکانی بەم جۆرە خستۆتەروو .
١. بەھێزکردنی بەرگری لەش بەھۆی بونی رێژەیەکی زۆری زنکەوە کەھاندەری بەرگری لەشە و تایبەتمەندی دژە ئۆکسانی ھەیە و دژە تەنی دژ بەرەگی ئازادی بۆ دروست دەکات 
٢. ھاندەری گەشەی ماسولکەکانە: بونی پرۆتین لەنێو گۆشتدا بەسودە بۆ بنیاتی شانەکانی لەش و باشترکردنی چالاکی ماسولکەکان. 
٣. رێکخستنی ھەرس بەھۆی بونی  ٩ ترشی ئەمینی سەرەکی وەک ھستیدین و لیوسین و لیسین و ئەییسۆلیۆسین و میسیۆنین و فینیل ئەنین و سریۆنین و تربتۆفان و فین ، ھاندەری ڤیتامین دیە بۆ بەھێزکردنی ئێسک.
٤. باشترکردنی سوڕی خوێن: ئاسنی تێدایە کەئەو ئەرکە بەجێ دەگەیەنێت و ئۆکسجین بۆ ھەموو خانەکان دەگوێزێتەوە
٥. بەھۆی بونی ئۆمیگا ٣ وە بەسوودە بۆ پاراستنی گرفتەکانی دڵ و مولولەکانی خوێن. 
٦. باشترکردنی تەندروستی قژ و پێست و چاوەکان بەھۆی بونی ئۆمیگا ٣ وە کەبەسوودە بۆیان و پێست دەپارێزێ لەتیشکی سەروو بنەوشەیی و بەدەستھێنانەوەی شێداری پێست و درەوشانەوەی سروشتی.

هەفتە پێشتر - Jun 13 2019 12:12PM
1956
بابه‌تی زیاتر