ترافیک
مرسیدس مۆدیلی نوێی GL بەرھەم دەھێنێت
SNN: 

بەم دواییانە کۆمپانیای مرسیدس نمونەی نوێی ئۆتۆمبیلی GLB ی ئاشکراکرد کەچەندین تایبەتمەندی ھەیە دەیکاتە باشترین لەجۆری کرۆس ئۆڤەری خێزانی لەجیھاندا. 
ئۆتۆمبیلەکە لەسەر سەکۆی MFA بنیاتنراوە و دیزاینی ھاوشێوەی A Class و GLA ی ھەیە.
ئۆتۆمبیلەکە رووکارێکی جوان و لایتی لید و پەیکەرێکی ناوازەی ھەیە و شوێنی ٧ سەرنشینی ھەیە و نوێترین سستمی مەڵتی میدیای ھەیە لەگەڵ دوو شاشە کەیەکێکیان لەناوەراستی رووکاری شۆفێری و ئەوی تر لەبەردەم شۆفێرایە.

ئۆتۆمبیلەکە سستمێکی کامێرای ھەیە چواردەورە ھەموی ئاشکرادەکات و ھەستەوەری تایبەتی ھەیە بۆ ماوەکان و رێگری لەتێپەربوونی بەتەنەکانی تر لەسەر رێگاکان، سەرباری سستمی دیاریکردنی رێگاکان و سستمی ئەلکترۆنی بۆ کۆنترۆڵی خێرایی و رێگری لەلێژبونەوەی لەسەر رێگا و پێچ وئەو شەقامانەی بەلم یان بەفر داپۆشراون. 

هەفتە پێشتر - Jun 13 2019 1:53PM
576
بابه‌تی زیاتر