ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ھەموو گروپەکانی خوێن یەک دەخرێ...مرۆڤایەتی دەپارێزێ
SNN: 

زانایان گەیشتنە رێگایەکی نوێ بۆ گۆڕینی ھەموو جۆرەکانی خوێن بۆ یەک جۆر کەبۆ ھەموو توشبوویەک ببێت بەبەکارھێنانی ئەو میکرۆبانەی لەنێو ریخۆڵەی مرۆڤدا ھەن ئەمەش داھێنانێکی زانستییە ھەزاران کەس دەپارێزێت.
زانایانی زانکۆی کۆڵۆمۆبیای بریتانی ئەو رێگایەیان دۆزییەوە تا بتوانن گروپەکانی خوێن لەجۆری A و B و AB و O بکاتە یەک جۆر و نەخۆشەکە لەکاتی گواستنەوەی خوێندا بتوانی وەری بگرێت. 
زانایان بۆیان دەرکەوت ئەو ئەنزیمانەی لەھەر گروپێکی خوێندا ھەیە کەدەتوانێ شەکری خوێن لابدات و بیگۆڕێ بۆ O ئەمەشیان لەریخۆڵەدا دۆزییەوە. 
بەوپێیەی کۆئەندامی ھەرس ھەمان جۆری شەکری تێدایە کەلەخانەکانی خوێندا ھەیە و ئەنزیمە بەکترییەکانی پیسایی مرۆڤ وادەکات شەکری نێو رووپۆشی یارمەتیدەری ھەرس نەھێڵێت. 
زانایان مانگی ئابی رابردو ئەم ئەنجامەیان دەست کەوت بەڵام ئێستا لەتوێژینەوەیەکدا لەگۆڤاری Nature Microbiology نمایشیانکرد. 

هەفتە پێشتر - Jun 13 2019 2:01PM
2317
بابه‌تی زیاتر