لەکوردستانەوە
دیداری بێسارانی شاعیر بەڕێوەچوو
SNN: کۆسار مەحمود

بە دروشمی بێسارانی شاعیرێک پێش سەردەمی خۆی کەوتووە،  مەڵبەندی ڕۆشنبیری ھەورامان، یەکەمین دیداری بێسارانی لەپارێزگای ھەڵەبجە بەڕێوە دەبات و بڕیارە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بێت. 

gellerytitle

ئەیوب ڕۆستەم ، لێپرسراوی مەڵبەندی ڕۆشنبیری ھەورامان بەSNNی ڕاگەیاند : ئامانج لەڕێخستنی ئەم دیدارە بۆ ئاوڕدانەوی زیاترە لەو شاعیرو کەسایەتیانەی کە لەسەردەمی خۆیان و تائێستاش کاریگەرییان لەسەر ڕەوشی ڕۆشنبیری و ھونەری کوردی ھەیەو بەڵام بەشێوەیەکی فراوان لێکۆڵینەوەیان لەسەر نەکراوەو ترسی ئەوە ھەیە ناویان ون ببێت.

gellerytitle

وتیشی : بێسارانی شاعیرێکی بەتوانا بوەو تەنانەت لەناو شیعرەکانی مەولەویدا ڕەنگدانەوەی ھەیە وەک چۆن خۆی ئاماژەی پێکردووە، ئەم دیدارە دوو ڕۆژ دەخایەنێت لەڕۆژی یەکەمدا فیلمێکی دۆکیومێنتاری پێشکەش دەکرێت و دواتر لێکۆڵینەوەکان دەست پێدەکات.

gellerytitle

ئاماژەی بەوەشکرد : کتێبی تایبەت بە دیدارەکە بەسەر ئامادەبووانی دیدارەکە دابەشدەکرێت کە تایبەتە ژیان و سەرگوزشتەکانی بێسارانی شاعیر، لەڕۆژی دووەمیشدا لێکۆڵینەوەکان پێشکەش دەکرێن .

gellerytitle

بێسارانی ناوی تەواوی مستەفای کوری مەلا قوتبەدینی کوری مەلا شەمسەدینە و ساڵی لەدایک بونی و ماوەی ژیانی تا ئێستا ڕوون نیە ، بەڵام لەگوندی بێسارانی ، ناوچەی ژاوەرۆ لەدایک بووە ، خزمەتێکی زۆری شیعری کوردی و ھەورامی کردووە لەماوەی ژیانی خۆیدا.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Jun 13 2019 2:46PM
384
بابه‌تی زیاتر
چێژی خوێندنەوە چیە...مرۆڤ چ سودێکی لێ دەبینێت...
وەرزی ھاتنە دەرەوەی مارە...لەگەشتەکاندا ئاگاداربن...
مۆدێلەکانی میدیا بڵاوکرانەوە...
بەوێنە:پیشانگەی کارەدەستیەکانی خانمانی ئاوارە کرایەوە ...
بەم جۆرە ھاوین بەبێ گرفت بەڕێ بکە...
گاوداری و شیردۆشی بەشێوازێکی پێشکەوتو لەھەڵەبجە کرایەوە...
چۆنیەتی خۆپاراستن لەوشک بوونەوە لەوەرزی ھاویندا...
بۆ توشبوانی شەکرە بەم جۆرە خۆتان بپارێزن لەگەرمای زۆر...
بەم شێوەیە داری فستق لەووشک بوون بپارێزە...
دیداری بێسارانی شاعیر بەڕێوەچوو ...
ھونەرمەندێکی دێرینی سلێمانی پیشانگەی کردەوە...
چارەسەر بۆ کێشەو گرفتەکانی ژنان دەدۆزرێتەوە ...
پسپۆڕێکی بازاڕسازی گرفتەکانی کشتوکاڵ دەخاتەڕوو...
بەردە نوسراوەکانی پادشایەکی ساسانییەکان نمایش دەکرێت...
ھاوڵاتیەک گوندەکەی خۆیان بەبچوکی دروست دەکاتەوە...
زیاتر لە٤٠ ساڵە ھونەری کوردی ئەرشیف دەکات...
تۆڕێکی کۆمەڵایەتی کوردی دامەزرا...
مارشێک بۆ ھەموو خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان تۆمارکرا...