زانست
زانست
فەیسبوک گۆڕانکاری لەکۆمێنتەکاندا دەکات
SNN: 

کۆمپانیای فەیسبوک رایگەیاندوە کەسەرقاڵی نوێکردنەوەی تۆرە کۆمەڵایەتییەکەیەتی بەئامانجی پۆلێنکردنی کۆمێنتەکان و رێکخستنیدا. 
وێبسایتی دەیلی ستار ئاشکرایکردوە ئەو گۆرانکارییانە بەم نزیکانە جێبەجێ دەکرێت و لەسەر بنەمای دیاریکردنی ئەو کۆمێنتانەیە کەدەبێ لەپێشینە بێت بۆ دەرکەوتن و نابێ ھەموویان یەک جار دەربکەوێت.
فەیسبوک رایگەیاندوە کەدەیەوێ خەڵکانێک کاتێکی بەسوود لەسەر فەیسبوک بەسەربەرن و ئەم گۆرانکارییەش بۆ رێکخستنی ھاوبەشیکردنی گشتی و نوێکارییە بۆ پەیج و خستنەرووی ئەو کۆمێنتانەیە کەزۆر پەیوەندیان ھەیە بەبەکارھێنەرانەوە. 
فەیسبوک دەڵێت سستمی رێکخستنەوەی پۆست و بابەتەکانی کەس و پەیجەکان کەدەیان ھەزار و ملیۆنان شوێنکەوتە و لایکیان ھەیە ئەمەش بەسوودە بۆ ئەوانەی کەسی بەناوبانگ و ھێمای بازرگانی بەناوبانگن و ڤێریفاییان ھەیە. 

2 مانگ پێشتر - Jun 16 2019 4:54PM
22113
بابه‌تی زیاتر