هونه‌ر
شتی سەیر لەژوورەکەی مایکل جاکسندا دۆزرایەوە
SNN: 

پێشبینی دەکرێت فیلمێکی دۆکیومێنتی نوێ زۆرێک لەووردەکاری لەبارەی ژیانی ئەستێرەی پۆپی کۆچکردوو مایکل جاکسن ئاشکرا بکات.
لەوبارەیەوە رۆژنامەی "میترۆ"ی بریتانی بڵاویکردۆتەوە کەفیلمێکی دۆکیومێنتی نوێ لەکەناڵی "کویست رید" پەخش دەکرێت و تێیدا بەڵگەی نوێ لەبارەی جاکسن و دۆخی کاتی مردنی ئاشکرا دەکات. 
مایکل جاکسن رۆژی ٢٥ ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ لەتەمەنی ٥١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد بەھۆی رێژەیەکی زیاتری دەرمانی سڕکەری "پرۆپۆفۆل"ەوە. 
لەم فیلمە دۆکیومێنتییەدا زۆرێک نھێنی لەبارەی ئەو ژوورەشەوە ئاشکرا دەکرێت کەجاکسن تێیدا کۆچی دوایی کردووە. 
لەوبارەیەوە ئۆرلاندۆ مارتینیز و دان مایرز و سکۆت سمیسی لێکۆڵەر ئاماژەیان بەوەکردوە کەھەندێ یادگاری  و کاغەز لەنێو ژوورەکەدا بڵاوکراوەتەوە لەپاڵ دەستەواژە و چەند دروشمێک لەسەر دەرگاکە نوسراوە و ژوورەکە زۆر پەرش و بڵاوبووە. 
لەو ژوورەدا کۆمپیوتەرێک و سیدی و بوکێکی بچوک دۆزراوەتەوە لەگەڵ ریکلامی تایبەت بەمنداڵان. 
ئەمەش گومانی زیاتر لەبارەی شێوازی مردنەکەی و ھۆکارەکەی دەخاتەروو.

gellerytitle

2 مانگ پێشتر - Jun 22 2019 11:47AM
26382
بابه‌تی زیاتر