کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
10 سیفه‌تی به‌رێوه‌به‌ری سه‌ركه‌وتوو بزانه‌
SNN: 
به‌رێوه‌به‌ری‌ سه‌ركه‌وتو یان باش یه‌كێكه‌ له‌هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌رخستنی كۆمپانیا یان شكستهێنانی، ئه‌مه‌ش هانده‌ری‌ كاركردنی كارمه‌ندانه‌ له‌سه‌ر كار یان ناچاربونیان بۆ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمپانیای‌ گوگڵ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ كردوه‌ كه‌ 10 ساڵ به‌رده‌وام بووه‌ بۆ دیاریكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به‌رێوه‌به‌ری‌ سه‌ركه‌وتوو. 
وێبسایتی "بزنس ئنسایده‌ر" ئه‌و سیفه‌تانه‌ی‌ ئاشكراكردوه‌ كه‌پێویسته‌ له‌به‌رێوه‌به‌ری‌ سه‌ركه‌وتوودا هه‌بێت: 
راهێنه‌رێكی باش: سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ گرفتی‌ كێشه‌كان راسته‌وخۆیه‌، به‌رێوه‌به‌ری باش ده‌بێ كۆنترۆڵی‌ ده‌ركه‌وتنی گرفته‌كان بكات و تیمه‌كه‌ی‌ رابهێنێت بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كه‌ راهێنانیان له‌سه‌ری. 
نابێ به‌رێوه‌به‌ر ده‌ستوه‌ردان بكات له‌هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی كاره‌كه‌ و شێوازی به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی، ده‌بێ تیمه‌كه‌ خۆی‌ بڕیار بدات و ئه‌و رێگایه‌ی‌ گونجاوه‌ هه‌ڵی‌ بژێرێت.
ده‌بێ ژینگه‌یه‌كی‌ له‌بار بۆ كاری تیم بڕه‌خسێنێت و كارمه‌ندان بتوانن ئازادانه‌ بۆچوونی خۆیان ده‌ربڕن
ده‌بێ به‌رێوه‌به‌ر به‌شداربێ له‌به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كان و هاوكاری كارمه‌ندانی.
پێویسته‌ به‌رێوه‌به‌ر گوێ له‌گرفت و داواكاری كارمه‌ندانی بگرێت و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵیان باش بێت.
پشتیوانی په‌ره‌پێدان و به‌ره‌وپێشچونی كارمه‌ندانی بكات و ره‌خنه‌ی‌ بنیاتنه‌ریان لێ بگرێت. 
بۆچون و روئیایه‌كی روونی هه‌بێ و ستراتیژی رونی هه‌بێ بۆ كاركردن.
لێهاتویی ته‌كنیكی پێویستی هه‌بێ بۆ هاوكاریكردنی تیمه‌كه‌ی‌.
به‌رێوه‌به‌ری‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ هاوكاری تیمه‌كه‌ی بكات و هاوكاربێت بۆ سه‌رخستنی كۆمپانیاكه‌. 
بتوانێ بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بدات و به‌خێرایی و دوای‌ توێژینه‌وه‌ و بیركردنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كان به‌دڵی‌ هه‌موانیش نه‌بێت.

3 هەفتە پێشتر - Jun 26 2019 8:18AM
776
بابه‌تی زیاتر
ئەو منداڵانەی ئیشی ماڵ دەکەن سەرکەوتووترن ...
بەم جۆرە فشاری کارکردنی ھاوسەرەکەت کەم بکەرەوە ...
بەم جۆرە کەسایەتی بەرامبەرەکەت ئەرێنی دەبێت ...
ئەو ٣ شتەی لەکاردا توشت دەبێ لەھاوسەرەکەتی مەشارەوە ...
سودێکی گرنگی فەیسبوک بۆ مرۆڤ ئاشکرابوو ...
بەم جۆرە منداڵ شەوانە میز بەخۆدا ناکات ...
بەمانەدا بزانە خۆشەویستەکەت بەکارت دەھێنێت...
لەکارەکەت دواکەوتویت ئەمە باشترین بەھانەیە بۆ بەرێوەبەر...
منداڵەکەت باڵای کورتە ئەمە ھۆکارەکەیەتی ...
٥ ھەڵسوکەوتی نەرێنی کەووزەی مرۆڤ دەبات...
٥ بیرۆکەی بەسوود بۆ کات بەسەربردن لەپشوی ھاویندا ...
ئەمانە نابێ بەمنداڵەکەت بڵێیت ...
10 سیفه‌تی به‌رێوه‌به‌ری سه‌ركه‌وتوو بزانه‌ ...
لەکاتی ناکۆکییەکاندا ئەمانە مەپرسە ...
جیھان رووبەرووی گێچەڵ و توندوتیژی شوێنی کار دەبێتەوە ...
خۆت لەم ٥ ھەڵەیە بەدووربگرە لەکاتی گفتوگۆی خێزانیدا ...
ژنان دەم و چاو و وشەکانیان بیرناچێتەوە ...
بەم چوارە دەبیتە کەسێکی بەختەوەر...