زانست
زانست
مۆبایلێکی نوێ بەرھەم ھات ھەردوو دیوی شاشەیە
SNN: 

کۆمپانیای Nubia کەکۆمپانیای ZTE خاوەندارێتی دەکات، تایبەتمەندییەکی ناوازەی ئەو مۆبایلەی ئاشکراکرد کەتۆڕی پێشکەوتوی ٥G بۆ دەبێت. 
ئەم مۆبایلە شێوەیەکی جوانی ھەیە کەدروستکراوە لەشوشەی دژە روشان و دوو شاشەی ھەیە یەکێک لەپێشەوە ٦.٢٦ ئینج و دواوەی ٥.١ ئینج.
بەم جۆرە وێنەی سێڵفی کوالێتی بەرز تۆمار دەکات، ئامێرەکە زۆر خێرایە و بەھێزە بەوپێیەی پرۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٥٥ ی ھەشت ناوەکی ھەیە لەگەڵ رامێکی ٤ یان ٦ گێگابایت و میمیۆری ٦٤ و ١٢٨ و ٢٥٦ گێگابایت بەپێی جیاوازی ئامێرەکە.
کامێرای سەرەکیی ٢٤ و ١٢ مێگاپکسڵە و پەنجەمۆری ھەیە لەشاشەکەیدا و تایبەتمەندیی ناسینەوەی دەم و چاوی ھەیە لەکامێراکەیدا بۆ قفڵکردنی شاشەکە و کردنەوەی. 

3 هەفتە پێشتر - Jun 28 2019 12:16PM
8132
بابه‌تی زیاتر