کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
٥ ھەڵسوکەوتی نەرێنی کەووزەی مرۆڤ دەبات
SNN: 

ھەندێ شت ھەن کەکاریگەرییان ھەیە لەسەر تەندروستی دەروونی و ئەندامی مرۆڤ و دەبێتە ھۆی ئەوەی ووزەت بەرێت و کاریگەری خراپی دەبێ لەسەر ئەو کارانەی دەیکەیت، لێرەدا ٥ نەریتی رۆژانە دەخەینەروو کەووزەی مرۆڤ دەبەن. 
١. رەخنەی نەرێنی ھاورێکانت کەکاریگەری دەبێ لەسەر رۆحیەتی مەعنەوی تۆ و کەمکردنەوەی متمانە بەخۆبوون
٢. شێوازی دانیشتنی ھەڵە لەشوێنی کار و ناوماڵ بۆماوەیەکی زۆر، چونکە شێوازی دانیشتن کاریگەری لەسەر تەندروستیت دەبێت و رێگر دەبێ لەھەڵمژینی ھەوای پێویست بۆ سییەکان.
٣. کەمی ئاسن و ڤیتامین لەلەشدا بەتایبەت ئەو کەسانەی رووەکخۆرن بەوپێیەی گۆشت سەرچاوەی سەرەکیی ئاسنە بۆیە ھەوڵ بدە شلیک، یان فاسۆلیا، شۆکلاتەی تۆخ بخۆیت. 
٤. رێک نەخستنی کانتۆری تایبەتی خۆت لەماڵەوە کاریگەری خراپی دەبێ لەسەر تەندروستی دەرونیت. 
٥. ترس لەگەڕانەوە دوای پشوودان و رۆژانی پشوو: ئەمەش ترسە لەفشار و گرفتەکانی بۆیە ھەوڵ بدە بەشێوەیەکی ئەرێنی بیربکەیتەوە لەبارەی فشارەکانی رۆژانی کارکردن.

مانگ پێشتر - Jun 30 2019 10:55AM
570
بابه‌تی زیاتر