ترافیک
فۆرد ئۆتۆمبیلێکی نوێ بەرھەم دەھێنێت
SNN: 

کۆمپانیای فۆرد بەم دواییانە مۆدیلێکی نوێی ئۆتۆمبیلەکانی بەناوی Puma ئاشکراکرد کەلەساڵانی نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا زۆر باوبوو. 
ئەم ئۆتۆمبیلە نوێیە پەیکەرێکی کرۆس ئۆڤەری ھەبوو کەدرێژییەکەی ٤ مەتر بە ١٩ سانتیمەتر بوو کەشێوەیەکی سەردەمیانەی ھەیە و عەتەرێکی جوان و پانی ھەیە و لایتی لیدی ھەیە. 

ئۆتۆمبیلەکە سەقفێکی پانۆرامای گەورەی ھەیە کەھەستی ئارامی دەبەخشێت لەکاتی گەشتکردندا، و جێی ٥ سەرنشینی ھەیە و سوکانێکی وەرزشی چەرم و دوو شاشەی تەچی ھەیە بۆ کۆنترۆڵی سستمی مەڵتیمیدیا، کەشۆفێرەکە بتوانێ لەکامێرا جێگیرکراوەکەوە لەپێش و دواوەیدا چی ھەیە بیبینێت.
بڕیارە ئۆتۆمبیلەکە بەسستمی فۆرویل درایڤ و پاڵنانی پێشەوە بەردەست بکرێت لەگەڵ سستمێکی سوڕانەوەی تایەکانی لەسەر رێگا سەختەکان و بۆرێگری لەخلیسکانی لەپێچەکاندا، و گێڕێکی ئۆتۆماتیکی ٧ خێرایی و مەکینەی ١.٥ لیتر و گوڕی ١٢٠ ئەسپی ھەبێت.

2 هەفتە پێشتر - Jul 1 2019 4:46PM
877
بابه‌تی زیاتر