کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
لەکارەکەت دواکەوتویت ئەمە باشترین بەھانەیە بۆ بەرێوەبەرەکەت
SNN: 

لەجاری ئایندەدا کەلەکارەکەت دوا کەوتی دەبێ باش بیربکەیتەوە چ بەھانەیەک دەخەیتەروو، بەجۆرێک توێژینەوەیەک دەڵێت دەرخستنی نیەتی باشی خۆت باشترین رێگەیە بۆ سنوردارکردنی ئەو زیانەی بەھۆی دواکەوتنەوە توشی دەبیت. 
لەوبارەیەوە دکتۆرە پۆلینا سلیوا لەکۆلێژی فەلسەفی زانکۆی کامبریج دەڵێت دەبێ بەھانەکە ھێندە بەھێز بێت کەبتوانێ متمانە بەکەسانی تر بکات کەنیەتەکە باشە و شتێک ھەیە رێگرە بتوانیت بۆیان روون بکەیتەوە. 
ئەو خانمە دەڵێت بەھانەکانی وەک : توشی سەرئێشە بووم، سێ شەو نەخەوتم، سەرقاڵ و نیگەرانی تەندروستی دایکم بووم، ئەمانە بەھانەیەکی باشن و سەرکەوتوودەبن. 
ئەمانەش ھەرگیز سەرکەوتونابن کەدەڵێیت: نەمتوانی بەرگە بگرم، زۆر سەرنجی راکێشام، ئەمانە بەھانەن کەئاماژەن بۆ لاوازی خواست و ئیرادەی کەسەکە. 
دکتۆر سلیوا دەڵێت فەلسەفە زۆرێک شتمان بۆ روون دەکاتەوە لەبارەی دیاردە ئەخلاقیە رۆژانە و ژیانییەکانی دنیا، زۆرێک شتی نھێنی ھەیە دەبێ بیری لێ بکرێتەوە کاتێ باس لەداوای لێبوردن و بەھانەکانی دەکەین، نابێ پەنا بۆ بەھانەی نا ئەخلاقی بکرێتەوە. 

مانگ پێشتر - Jul 3 2019 11:17AM
1481
بابه‌تی زیاتر