کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
بەمانەدا بزانە خۆشەویستەکەت بەکارت دەھێنێت
SNN: 

پەیوەندییە مرۆییەکان و ھاوسەرێتییەکان لەسەر بنەمای راست بنیات دەنرێن و رێز و ھەستکردن بەپابەندبون و بەرپرسیارێتی دەیبات بەرەو رێگای راست و رووبەرووی ئاستەنگەکانی پێ دەکاتەوە. 
لەبەرامبەردا رێگری دەکات لەلادانی یەکێک لەلایەنەکانی پەیوەندییەکە یان ھەردووکیان، بەڵام ھەندێ جار یەکێکیان تێبینی دەکەیت کەسەکەی تر بەکاردەھێنێت و ناھێڵێ لایەنی تاریکی کەسایەتی ھاوبەشەکەی بزانێت، ئەمەش وێبسایتی رۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیندیا" ئاشکرایکردووە: 
١. خۆ دەرخستن لەکەسایەتی کەسە قوربانیەکەدا لەو ھەڵوێستانەی لەنێوانی خۆی و کەسانی تردا دروست دەبێ و دەیەوێ بەم جۆرە لەرووی سۆزدارییەوە بەکاری بھێنێت و ناچاری بکات چەند شتێک بکات کەخۆی نایەوێت. 
٢. درۆکردن: ئەمەش شتێکی خراپ و بێزراوە لای زۆر کەس و کاریگەری نەرێنی ھەیە لەسەر پەیوەندییە مرۆییەکان، چونکە درۆکردن جۆرێکە لەبەکارھێنان و ئەگەر تێبینیت کرد ھاوبەشی ژیانت درۆت لەگەڵ دەکات ئەوا بزانە بەکارت دەھێنێت.
٣. بەرژەوەندی تایبەت: پەیوەندی ھاوسەرێتی شتێکی ھاوبەشە و بەرژەوەندی ھاوبەشی نێوان ژن و پیاویش یەکێکە لەبنەماکانی پەیوەندی ھاوسەرێتی، بۆیە ئەگەر ھەر کامیان بەپێی بەرژەوەندیی خۆی و بێ لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی بەرامبەر کاری کرد، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەسەکە بەکاردەھێنێت. 
٤. لێک نزیکبونەوەی مەرجدار لەنێوانی ھاوسەراندا بەھۆی بەرژەوەندییەکەوە یان بۆ بەدەستھێنانی شتێک یان سودێکەوە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەسەکە بەکاردەھێنێت.

مانگ پێشتر - Jul 4 2019 11:00AM
1607
بابه‌تی زیاتر