ترافیک
بەم جۆرە فیول پەمپ لەگرفت بپارێزە
SNN: 

فیوڵ پەمپ لەگرنگترین بەشەکانی ئۆتۆمبیلە کەکاری ناردنی بەنزینە لەتانکی سوتەمەنییەوە بۆ مەکینەکە، ئەگەر ئەم بەشە گرنگە لەکارکەوت ئۆتۆمبیلەکە توشی گرفت دەبێ و تەواو لەکاردەکەوێت.
لێرەدا چۆنێتی پاراستنی فیول پەمپ دەخەینەروو: 
١. نابێ چاوەڕێ بکەیت تا گێچی بەنزینەکە دابەزێت، تا فیول پەمپەکە لەبنی تانکیەکەدا بەنزین رانەکێشێت و لەگەڵیدا پیسی و خۆڵ بھێنێت و ببێتە ھۆی گیرانی. 
٢. کاتێ سەرەتا بەنزینی تێ دەکەیت مەکینەکە بکوژێنەوە تا ئەو بەنزینەی تێی دەکەیت نەبێتە ھۆی وروژاندنی خۆڵ و پیسی بنی تانکیەکە و نەیەتە نێو پەمپەکەوە. 
٣. نابێ دەمانچەی بەنزینەکە لەبەنزینخانەکە بەزۆر بخەیتە ناو تانکیەکەەوە تا نەبێتە پاڵنەر بۆ راکێشانی بەنزینەکە. 
٤. تەنیا لەوێستگە باو و بەناوبانگەکان سوتەمەنی تێ بکە کەدڵنیایت تانکی سوتەمەنییەکانی توشی ژەنگ نەبوە. 
٥. دەبێ ئەو جۆرە بەنزینە بەکاربھێنیت کەئۆکتانی بەرزە و گرفتی لەکارکەوتنی پەمپی بەنزین ناھێڵێت
٦. دەبێ بەردەوام فلتەری بەنزین بگۆڕێت و لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا. 

2 هەفتە پێشتر - Jul 4 2019 4:50PM
2175
بابه‌تی زیاتر