جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
نابێ خوێندکار ٢٠%ی کێشی خۆی ھەڵبگرێت
SNN: 

توێژینەوەیەکی پزیشکی نوێ رێنمایی داوەتە خوێندکاران کەنابێ زیاتر لە٢٠%ی کێشی لەشیان بخەنە سەر پشتیان تا رێگر نەبێ لەبەردەم جوڵەیاندا.
بەپێی توێژینەوەکە ھەڵگرتنی جانتای پشتی قورس کاریگەری نەرێنی لەسەر سەلامەتی پشت دروست دەکات ، باشترە ئەو جۆرە بەکاربھێنرێت کەرادەکێشرێت. 
توێژەرانی زانکۆی غەرناتە لەئیسپانیا دەڵێن ئەو جۆرە جانتایانەی کەرادەکێشرێن کەمتر کاریگەری و گۆڕان لەجوڵەی منداڵ دروست دەکات و ئازادانەتر دەجوڵێن بەبەراورد بەوانەی جانتا لەسەر پشتیان دادەنێن. 
ئەم گۆرانکاریی و کاریگەرییە نەرێنیانە لەسەر سمت و پەلەکان و ئەژنۆ دروست دەکات.

مانگ پێشتر - Jul 4 2019 5:07PM
495
بابه‌تی زیاتر