زانست
زانست
مۆبایلێکی نوێی سامسۆنگ بۆ دۆخە سەختەکان بەرھەم ھات
SNN: 

سامسۆنگ بەرھەمھێنانی مۆبایلی زیرەکی Galaxy X Cover ٤s Enterprise Edition ی نوێی ئاشکرا کرد کەتایبەتە بەبەکارھێنانی سەخت. 
کۆمپانیاکە رایگەیاندووە مۆبایلە نوێیەکە تایبەتە بەرووبەرووبونەوەی خۆڵ و پرژەی ئاو و پاراستنی IP٦٨ دوای تاقیکردنەوەی بەپێودانگی MIL-STD-٨١٩ G. 
تایبەتمەندی تری ھەیە وەک شاشەیەکی ٥ ئینج و پرۆسێسەری ٨ ناوەکی بەفریکوێنسی ١.٦ گێگاھێرتز و رامی ٣ گێگابایت و میمۆری ٣٢ گێگابایت و دەکرێ زیاد بکرێت بۆ ٥١٢ گێگابایت. 
مۆبایلەکە کامێرایەکی ١٦ مێگاپکسڵ و کامێرای پێشەوەی ٥ مێگاپکسڵ و کاردی SIM و پۆرتی USB-C و باترییەکی ٢٨٠٠ میللی ئەمپێر – سەعاتی ھەیە.

2 هەفتە پێشتر - Jul 5 2019 10:22AM
5875
بابه‌تی زیاتر