جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
ڤێلایەکی ھاورێی ژینگە دروستکرا
SNN: 

لەھەوڵێکدا بۆ بەدیھێنانی باشترین سود لەووزە و کەمکردنەوەی تێچووەکان، دوو ئەندازیاری بیناسازی "جان بییر لوت" و "پاتریک ریمۆند" لەلەوحی خۆر و مشارێکی گەورە و مادەی فلین توانیان ڤێلایەکی ھاورێی ژینگە لەنێو بەردێکی زەبەلاحی گەورەدا دروست بکەن لەشاری مۆناکۆ. 
ڤێلایی "ترۆگلۆدی" لەنێو تاشەبەردێکی گەورەدا دروستکرا کەپێشتر لەسەدەی ١٠ی زاینیدا گوندێکی گەورەی لەسەر بووە و روبەرەکەی ٢٢٠ مەترە و لەشەش نھۆم و سێ ژوری نوستن و سێ حەمام پێکھاتوە.
لوت دەڵێ پێکھاتەی دیوار و ناو ڤێلاکە لەمادەی ھاورێی ژینگە دروست کراوە و کارەبا لەخۆرەوە و سستمی سروشتی بۆ گەرمکردنەوە بەکاردێت لەپێناو کەمکردنەوەی دەردراوە کاربۆنیەکاندا.
ئەو ڤێلایە کەبە ٢٠ مانگ دروستکراوە بڕیارە بە (٣٣ بۆ ٤٤ ملیۆن دۆلار) بفرۆشرێت.

gellerytitle

مانگ پێشتر - Jul 6 2019 11:32AM
843
بابه‌تی زیاتر