لەکوردستانەوە
شوتی و کاڵەکی دەشتی بەکراوا بەرێدەکرێت بۆ بازاڕەکان
SNN: کۆسار مەحمود

پاش چەند مانگێک لەھەوڵدانی بەردەوام لەخزمەتکردنی ئەو زەوییە کشتوکاڵیانەی کەتۆوی کاڵەک و شوتی تێدا چێنراوە ، دواجار جوتیاران بەرھەمەکانیان دەچنەوەو لەلایەک دڵخۆشن بەباشی بەرھەم و لەلایەکی تریش دڵتەنگ بەھۆی ساغ نەبونەوەی بەشێوەیەکی باش.

gellerytitle

جوتیارانی دەشتی شارەزور ساڵانە لەپاڵ چاندنی بەرھەمی دانەوێڵە ، بەشێکیان سەرقاڵی بەرھەم ھێنانی شوتی و کاڵەک دەبن و بەھێزی و وەڵامدانەوەی باشی زەوییەکانیش ھۆکارێکن بۆ بەردەوامی و برەودان پێیان.

gellerytitle

ئیبراھیم عەلی جوتیارێکی دەشتی شارەزوورەو چەند پارچە زەوییەکی کردوە کاڵەک و ڕۆژانە سەرقاڵی چنینەوەو ناردنی بەرھەمەکانیەتی بۆ بازارەکانی ھەرێمی کوردستان.

gellerytitle

لەوبارەیەوە بەSNNی ڕاگەیاند : بۆ ماوەی دوومانگ بەردەوام ، دەبێت کار لە کێڵگەکانی شوتی و کاڵەک بکەین و سیستەمی ئاوی قەترەی بۆ دابنێین لەگەڵ پەین لەبنی تۆوەکاندا، بۆ ئەوەی بەرھەمێکی باشی ھەبێت.

gellerytitle

وتیشی : پاش پێگەیشتنی بەرھەمەکان ، دەست بە ھەناردەکردنی دەکەین بۆ بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان و بەشێک لەناوچەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق .

gellerytitle

ئاماژەی بەوەشکرد : بەرھەمی شوتی و کاڵەک لە دەشتی بەکراوا و سنوری ھەڵەبجە ، بەھۆی بەھێزی زەویەکان و خزمەتکردنەکانیانەوە وەڵامدەرەوەیەکی زۆر باشە ، و لەکاتی پێگەیشتنیەوە بۆ ماوەی نزیکەی سێ مانگ ، بەرھەمی لێ ھەناردە دەکرێت .

gellerytitle

بەھۆی بەرزی پلەی گەرماوە ڕۆژانە پاش نیوەڕوانێکی درەنگ ، دەست بە بارکردنی شوتی و کاڵەک دەکرێت لەکێڵگەکشتوکاڵیەکان و دەنێردرێتە عەلوەکانەوە.

gellerytitle

ھەرچەندە باشی بەرھەمی شوتی و کاڵەک دەبێتە جێی دڵخۆشی جوتیاران ، و کەمێک دەحەسێنەوە پاش ئەو ماندو بونە درێژەی چەند مانگێکە یەخەی گرتوون.

gellerytitle

بەڵام ساغ نەبوونەوەی بەرھەمەکان و کەمی نرخەکانیان و زۆرینەی تێچوەکان ، بەشێکی تری خەمەکانی جوتیارانن و بەردەوام داوا لەلایەنی پەیوندیدار دەکەن ھاوکاریان بن ، لەکاتی پێگەشتنی بەرھەمی ناوخۆ ، ھاوردەی دەرەوە ڕابگیرێت.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

2 هەفتە پێشتر - Jul 7 2019 3:22PM
877
بابه‌تی زیاتر
لەسلێمانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆ سازدەکرێت...
چەند ڕێگایەک بۆ ڕێگرتن لە گەنینی گوێز...
پرۆژەی دۆکیومێنتکردنی گەرەکە کۆنەکانی سلێمانی کۆتاییھات...
فەرھەنگی لھۆن لەھەڵەبجە بڵاوکرایەوە...
لەبەر ئەم ھۆکارانە شەوان پیاسە بکە...
داوای پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ئاوی گەنجان دەکرێت ...
کتێبێک لەسەر بیناسوتاوەکەی سیروان بڵاودەکرێتەوە...
بۆ ئەوانەی باخیان ھەیە ھۆکارەکانی ھەڵوەرینی ھەنجیر بزان...
شێوازی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی جگەر ئاشکرابوو..دڵنیایی دەدر...
بۆچی کۆچەر بیرکار لەلەندەن خەڵات کرا ؟ ...
شوتی و کاڵەکی دەشتی بەکراوا بەرێدەکرێت بۆ بازاڕەکان...
رێز لە چەند بنەماڵەیەکی شاری سلێمانی دەنرێت‎...
ئاگاداری بۆ ئەوانەی داری ھەنجیریان ھەیە لەباخەکانیاندا...
گەورەترین کۆنفرانس لەسلێمانی ساز دەکرێت...
خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشرێتە کەسایەتییەکی گرنگی سلێمانی...
سلێمانی لەرۆژی بەکارنەھێنانی مادەی پلاستیکیدا پەیامی ھە...
فۆتۆگرافەران ھەڵمەتێکی جیاواز رادەگەیەنن ...
گەنجێک بەشێوەیەکی جیاواز کاریکاتێر دەکێشێت...