ترافیک
ئەوەی لەبارەی سودی قەپاغی رادێتەرەوە نایزانیت
SNN: 

قەپاغی رادێتەر لەپارچە گرنگەکانی سستمی ساردکردنەوەی مەکینەی ئۆتۆمبیلە و تەنیا قەپاغێکی ئاسایی نیە وەک زۆرێک لەشۆفێران پێیان وایە، لێرەدا گرنگی و مەترسییەکانی قەپاغی رادێتەر دەخەینەروو. 
رادێتەر مەکینە سارد دەکاتەوە کاتێ پلەی گەرمای بەرز دەبێتەوە ، لەرێی گەیاندنی مەکینەکە بەرادێتەرەوە لەرێی بۆرییەوە کەئاوەکە لەمەکینەوە دەگەیەنێتە رادێتەر و بەپێچەوانەشەوە بۆ سارد کردنەوەی ئاوەکە، بەڵام بەرزبونەوەی پلەی گەرما تا ئاستی کوڵان دەبێتە ھۆی بەھەڵم بونی ئاو، ئەمەش رادێتەر و مەکینە توشی مەترسی دەکات، سستمی ساردکەرەوە بریتیە لەبازنەیەکی داخراو لێرەدا رۆڵی قەپاغەکە باشتر دەردەکەوێت.
قەپاغی رادێتەر رۆڵی پەمپی فشار دەبینێت لەکاتی بەرزبونەوەی فشاردا بوار بەھەوا و ئاوی گەرم دەدات تێپەڕێت بۆ دەبۆکە و بەو جۆرە فشار دادەبەزێنێ، کاتێ فشار جارێکی تر دادەبەزێت دەبێتە ھۆی کردنەوەی پەمپی قەپاغی رادێتەرەکە ئەمەش زامنی گەڕانەوەی ئاو دەکات لەدەبۆکەوە بۆ رادێتەرەکە جارێکی تر، بەو جۆرە فشار دەگەڕێتەوە باری رێگەپێدراوی خۆی. 
بەوپێیەش کەفشاری مەکینەی ئۆتۆمبیلەکان دەگۆڕێت بۆیە شێوە و قەبارەی قەپاغەکان دەگۆڕێت ئەگەر قەپاغی خۆی نەبەستیت رەنگە ببێتە ھۆی تەقینی رادێتەرەکان.

2 هەفتە پێشتر - Jul 7 2019 3:55PM
1424
بابه‌تی زیاتر