جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
باشترین شوێن بۆ دانانی سپلێت بزانە
SNN: 

لەگەڵ بەرزبونەوەی پلەکانی گەرمادا لەوەرزی ھاویندا، وادەبێ کەپێویست بێت شێوازی جیاواز ھەڵبژێریت بۆ ساردکردنەوەی ماڵ و سستمی سپلێتی نوێ.
وێبسایتی "ئایرکۆن" چەند رێنماییەکی بۆ ھەڵبژاردنی باشترین شوێن بۆ ئامێری ساردکردنەوە و سپلێت خستەروو: 
١. شوێنێک بێت کەرووبەری ھەواگۆڕکێی زۆر باش بۆ پانکە یان بەشی دەرەوە دابین بکات. 
٢. دانانی پانکە و بەشی دەرەوە لەشوێنێکی سێیبەردا و دوورخستنەوەی لەتیشکی خۆر بۆ پاراستنی لەگەرمای زۆر و کەمتر سەرفکردنی کارەبا. 
٣. دوورخستنەوەی بەشی ناوەوەی سپلێتەکە لەلایت و گڵۆپ: بەوپێیەی ئەو رووناکییەش دەبێتە سەرچاوەی گەرمی و لەگەڵ بەردەوام بونیدا دەبێتە ھۆی ئەوەی گەرمای ژوورەکە نەگاتە پلەی پێویست و دەبێتە ھۆی زیادبونی بڕی کارەبای بەکارھاتوو . 
٤. یەکەی ناوەوەی لەنزیک شوێنی دانیشتن یان شوێنی خەوتن دابنێ بۆ ئەوەی فێنکایی باشتر بدات . 
٥. یەکەی ناوەوەی لەسەر بەرزاییەکی باش دابنێ بەوپێیەی دەزانیت ھەوای گەرم دەچێتە سەرەوە و ھەووای سارد دادەبەزێ بۆ خوارەوە بۆیە باشترە لەبەرزی دابنرێت تا ژوورەکە بەتەواوی فێنک بکاتەوە.

مانگ پێشتر - Jul 7 2019 8:11PM
1924
بابه‌تی زیاتر