لەکوردستانەوە
شێوازی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی جگەر ئاشکرابوو..دڵنیایی دەدرێت
SNN: خێڵان ڕەئوف

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی زانیاری  لەبارەی  نەخۆشی ڤایرۆسی جگەر بڵاودەکاتەوەو وتەبێژی وەزارەتەکەش ڕایدەگەیەنێت، لەجیھاندا (٢٤٩ملیۆن)کەس ھەڵگری ڤایرۆسەکەن و ھەستیشیان پێنەکردووە و دەشڵێت: ڤایرۆسەکە لەڕێگای خواردنەوە بۆ کەسەکان ناگوازرێتەوە.

د.یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند:نەخۆشی ڤایرۆسی جگەر نەخۆشیەکە لەڕێگەی خوێن یان سێکسەوە دەگوازرێتەوەو ھەڵگری ڤایرۆسەکە ھەستی پێناکات، بەوھۆیشەوە بەپێی ئامارە جیھانیەکان لەجیھاندا (٢٤٩ملیۆن) کەس ھەڵگری ڤایرۆسەکەن و ھەستیشیان پێنەکردووە، کەسەکان لەکاتی پشکنینی خوێندا بۆیان دەردەکەوێت کە ھەڵگری ڤایرۆسی جگەرن.

وتیشی: ڤایرۆسی جگەر ڤایرۆسێکی ترسناک نییە ھاوشێوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای بەرازو ئایدز، ھەڵگری ڤایرۆسەکەش ئاسایی ژیان خۆی دەکات بەبێ بەکارھێنانی دەرمانی چارەسەر.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشکراشیکرد،"ڤایرۆسی جگەر بەھیچ شێوەیەک لەڕێگای خواردنەوە بۆ کەسەکان ناگوازرێتەوە".

هەفتە پێشتر - Jul 8 2019 8:41PM
3877
بابه‌تی زیاتر
لەسلێمانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆ سازدەکرێت...
چەند ڕێگایەک بۆ ڕێگرتن لە گەنینی گوێز...
پرۆژەی دۆکیومێنتکردنی گەرەکە کۆنەکانی سلێمانی کۆتاییھات...
فەرھەنگی لھۆن لەھەڵەبجە بڵاوکرایەوە...
لەبەر ئەم ھۆکارانە شەوان پیاسە بکە...
داوای پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ئاوی گەنجان دەکرێت ...
کتێبێک لەسەر بیناسوتاوەکەی سیروان بڵاودەکرێتەوە...
بۆ ئەوانەی باخیان ھەیە ھۆکارەکانی ھەڵوەرینی ھەنجیر بزان...
شێوازی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی جگەر ئاشکرابوو..دڵنیایی دەدر...
بۆچی کۆچەر بیرکار لەلەندەن خەڵات کرا ؟ ...
شوتی و کاڵەکی دەشتی بەکراوا بەرێدەکرێت بۆ بازاڕەکان...
رێز لە چەند بنەماڵەیەکی شاری سلێمانی دەنرێت‎...
ئاگاداری بۆ ئەوانەی داری ھەنجیریان ھەیە لەباخەکانیاندا...
گەورەترین کۆنفرانس لەسلێمانی ساز دەکرێت...
خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشرێتە کەسایەتییەکی گرنگی سلێمانی...
سلێمانی لەرۆژی بەکارنەھێنانی مادەی پلاستیکیدا پەیامی ھە...
فۆتۆگرافەران ھەڵمەتێکی جیاواز رادەگەیەنن ...
گەنجێک بەشێوەیەکی جیاواز کاریکاتێر دەکێشێت...