ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
چارەسەرێک بۆ شێرپەنجەی سییەکان دەدۆزرێتەوە
SNN: 

توێژەرانی چین لەتوێژینەوەیەکی نوێدا گەیشتنە رێگایەکی پێشبینیکراو بۆ چارەسەری جۆرێکی باوی شێرپەنجەی سییەکان بەپشت بەستن بەجۆرێک کرۆمۆسۆمی دیاریکراو. 
توێژەرانی پەیمانگەی "شاردراوەی زانستە فیزیاییەکان" سەر بەئەکادیمیای چینی بۆ زانست، زانایان ھەوڵیاندا کاریگەری رۆڵی کرۆمۆسۆمی "ئێم ئێم بی ١١" بزانن لەتوشبون بەشێرپەنجەی رژێنی سییەکان کەئەمەش باوترین جۆری شێرپەنجەی سییەکانە. 
توێژینەوەکان دەریانخستوە کە ئەو کرۆمۆسۆمە رۆڵێکی گرنگ  و سەرەکی ھەیە لەبەھێزکردنی بڵاوبونەوەی خانەکانی وەرەمی شێرپەنجەیی. 
توێژەران دژە تەنێکیان بەکارھێنا بۆ رووبەروبونەوەی ئەو کرۆمۆسۆمە بۆ چارەسەری ھەوڵەکانی چارەسەری خانە شێرپەنجەییەکانی رژێنی سییەکان و کەمتر کردنەوەی گەشە و بڵاوبونەوەی خانەکانی شێرپەنجە. 
توێژینەوەکە لەسەر ئاژەڵان دەریخست کەدژە تەنێک دەتوانێ بە ١ مایکرۆگرام بۆ ھەر گرامێک کێشی لەش دەرکەوتوە توانای رێگری کردنی ھەیە لەگەشەی وەرەمەکە. 

هەفتە پێشتر - Jul 10 2019 4:42PM
2258
بابه‌تی زیاتر