جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
بەبێ راھێنان ١٤ سەمای جیاواز دەکات
SNN: 

ساڵی ٢٠٠٧ گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەیوتیوب بڵاوکرایەوە کەتێیدا بەبەغایەک دەبینرێت کەبە "سنۆبۆڵ" ناسراوە لەسەر ئاوازی گۆرانی Another One Bites the Dust ی تیمی "کوین" سەما دەکات. 
باڵندەکە توانایەکی زۆری ھەیە بۆ رۆشتن لەگەڵ ئاوازەکاندا، توێژینەوەیەکی نوێش دەریخستوە کە"سنۆبۆڵ" کۆمەڵێک جوڵەی تایبەتی ھەیە کەبیکات. 
توێژەرانی زانکۆی "تافتس" و "ھارڤارد" شیکارێکی گرتە ڤیدیۆیی بەبەغاکەی کرد و دەرکەوت ١٤ جوڵەی جیاوازی ھەیە سەرباری ئەوەی کەڕاھێنانی پێنەکراوە لەسەر سەماکردن. 

توێژەران دەڵێن سەماکردن لەسەر موزیک وەڵامدانەوەی مێشکی ئاژەاڵنە نەک تەنیا دەرەنجامی رۆشنبیری ژیانی. 

شیکارییەکان دەریانخست کەلەماوەی ٢٣ دەقیقە موزیکدا، سنۆبۆڵ ١٤ جوڵەی سەمای جیاوازی تایبەتی کردووە سەرباری دوو جوڵەی تری جیاواز و پێکەوەیی و جوڵاندنی سەر لەئاراستەکان و بەرزکردنەوەی قاچەکانی. 

توێژەران پێشببینی دەکەن کەباڵندەکانیش پێنج سیفەتیان ھەبێ ھاوبەش لەگەڵ مرۆڤدا کەوابکات مەیلیان ھەبێ بۆ سەماکردن و توانای لاساییکردنەوەی جوڵە و ئەنجامدانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی درێژخایەن.

مانگ پێشتر - Jul 10 2019 5:39PM
728
بابه‌تی زیاتر