ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ئاوی خەیار قەبزی و بەردی گورچیلە ناهێڵێت
SNN: 
خەیار لەسەوزە خۆشەكانە بۆ وەرزی هاوین و هەستی شێداری زیاد دەكات و رێگرە لەووشكبونەوە لەكاتی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرمادا، ئەمەش باشترینە بۆ تەندروستی مرۆڤ، وێبسایتی Organic Facts چەندین سودی خستۆتەروو. 
ئاوی خەیار ئەو ئاوەیە كەپڕە لەپارچە خەیار، كەئەمەش بەسوودە بۆ پاككردنەوەی لەش لەژەهر.
ئاوی خەیار زۆر باش و بەسودە و هەستی فرێشی دەدات و سودی زۆرە بەهۆی بونی ڤیتامین بی و فولات و ڤیتامین سی و كانزاكانی وەك مەنگەنیز و مۆلپیدیۆم سەرباری بیتاكارۆتین كەدژە هەوكردنە لەگەڵ فلافۆنۆل وەك فیسیتین و دژە ئۆكسانی جیاواز، سەرباری ئەوەش توێكڵی خەیار سیلیكۆنی تێدایە كەچەندین كاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر لەش، كەسانێكی زۆر ئاوی خەیاریان بەلاوە باشە نەك تەنیا لەبەرئەوەی لەش شێدار دەكات بەڵكو رێگرە لەقەبزی و بەردی گورچیلە.

هەفتە پێشتر - Jul 10 2019 9:07PM
2427
بابه‌تی زیاتر