ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بەرێگای سروشتی ترشەڵۆک چارەسەر دەکرێت
SNN: 

ترشەڵۆک لەدیارترین گرفتە باوە تەندروستییەکانە کەرووبەرووی زۆر کەس دەبێتەوە و توشی گرفتی دەکات، رەنگە نەتوانیت وەک پێویست خواردن بخۆیت، ئەمەش بەھۆی چەند نەخۆشییەک یان ھەندێ جۆری خۆراکی بێت کەتوشی دڵەکزێت بکات. 
وێبسایتی Fishertitus ئاشکرایکردوە کەچەند رێگایەکی سروشتی ھەیە بۆ چارەسەری دڵەکزێ، کەئەوانیش: 
١. شیر کەباشترینە بۆ چارەسەر بەھۆی بونی رێژەیەکی زۆری تایبەتمەندیی گرنگ بۆ لەشی مرۆڤ. 
٢. زەنجەبیل: لەگژوگیا سروشتییەکانە بۆ چارەسەری دڵەکزێ و پاراستنی گەدە لەھەوکردن و برین. 
٣. یانسۆن: لەشلەمەنییە گەرمەکانە کەبۆ تەندروستی کۆئەندامی ھەرس باشە و ترشەڵۆک کەم دەکاتەوە و چارەسەری ھەوکردن دەکات. 
٤. نەعنا لەو جۆرە گیایانەیە کەھاوکارە لەھێورکردنەوەی دەمارەکان و بەھێزکردنی تەندروستی کۆئەندامی ھەرس و چارەسەری ترشەڵۆک. 
٥. سۆدەی نان و ئاو لەرێگا سروشتییەکانە بۆ چارەسەری ترشەڵۆکی گەدە و ھەوکردن
٦. مۆز رێژەیەکی زۆری مادە دژە ترشەڵۆک و ڤیتامینەکانی تێدایە کەچارەسەری ترشەڵۆک دەکات.

هەفتە پێشتر - Jul 11 2019 8:27PM
2290
بابه‌تی زیاتر