ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
پیسبونی ھەوا ٢ ساڵ تەمەنی سییەکانت کورت دەکات
SNN: 

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستوە کەپیسبونی ھەوا تەمەنی سییەکان ھێندەی ٢ ساڵ کەم دەکاتەوە و مەترسی توشبون بەنەخۆشییە سەختەکانی سییەکان زیاتر دەکات.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی دەیلی مەیل، ھەڵمژینی ھەوای پیس و دوکەڵی ئەگزۆزی ئۆتۆمبیل و کارگەکان بۆتە ھۆی زیادبونی نەخۆشی گیرانی درێژخایەنی سییەکان. 
ئەمەش نەخۆشییەکە کەسەکە چاک نابێتەوە کاتێ سییەکانی ھەو دەکات و توشی تێکچون و تەسک بونەوە دەچێت، ئەو کەسە توشی تەنگەنەفەسی و ھەوکردنی سییەکان دەبێ و ھەندێ جار خوێنی لەگەڵدا دێننەوە.
توێژینەوەکەی زانکۆی لیستەر بەسەرۆکایەتی پرۆفیسۆر "ئانا ھانسیل" لەناوەندی تەندروستی و ژینگەیی بریتانیا، دەرکەوتوە کەبەرکەوتنی پیسبونی ژینگە پەیوەندیدارە بەشێوەیەکی راستەوخۆ بەگرفتی سییەکان و زیادبونی توشبون بەگیرانی درێژخایەنی سییەکان. 
دەریشکەوتوە ئەو کەسانەی کەمتر سییەکانیان پیس بوە بەھەوای پیس، ١ ساڵ کەمتر پیربون دوادەکەوێ. 

هەفتە پێشتر - Jul 11 2019 9:10PM
1371
بابه‌تی زیاتر