ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ھۆکاری لەرزینی ئەنگێلا مێرکل و چارەسەر
SNN: 

دوای ئەوەی راوێژکاری ئەڵمانی "ئەنگێلا مێرکل" توشی لەرینەوەی لەشولاری بۆوە بۆ جاری سێیەم لەبۆنە گشتییەکاندا، لەراپۆرتێکدا ئەو لەرینەوەیە دەخەینەروو کەتوشی لەش دەبێت و دەست و قاچەکان دەلەرزێنێت.
بەپێی زانیارییەکانی NHS ئەو لەرینەوەیە کاتێ روودەدات کەنەتوانیت کۆنترۆڵی لەرزین بکەیت لەبەشێکی دیاریکراوی لەشتدا و بەم جۆرە درێژە بکێشێت. 
ھەندێ جار لەرینەوەکە بەھۆی بەساڵاچوونەوەیە و کاتێ ھەست بەماندوێتی و نیگەرانی و توڕەیی و یان دوای خواردنەوەی کافایین یان جگەرەکێشان یان کاتێ کەھەست بەگەرمی یان سەرمای زۆر بکەیت، ھەندێ جار کاریگەری چەند جۆرێک دەرمانە و دۆخی تەندروستی ئەوە دروست دەکات.
ئەمەش پێویستی بەچارەسەر نیە ئەگەر یەکێک لەنیشانەکانی نەخۆشی پارکنسن یان نەخۆشی رەقبونی فرەیی.
لەرزینە زۆرەکان پێویستی بەچارەسەرە ئەگەر کاریگەری لەسەر دەنگ یان سەر ھەبێ ئەوکات پێویستە دەرزی بەکاربھێنیت بۆ ھێورکردنەوەی دەمار و دڵ و دەروون، ھەندێ جار نەشتەرگەری مێشک چارەسەرە ئەگەر دەرمان سودی نەبێ.

هەفتە پێشتر - Jul 11 2019 9:27PM
3914
بابه‌تی زیاتر