لەکوردستانەوە
کتێبێک لەسەر بیناسوتاوەکەی سیروان بڵاودەکرێتەوە
SNN: کۆسار مەحمود


کتێبێک لەسەر مەرگەساتی بینا سوتاوەکەی ناحیەی سیروانی سەر بەپارێزگای ھەڵەبجە دەنوسرێت و نوسەری کتێبەکەش لەساڵیادی مەرگەساتەکەدا بڵاو دەبێتەوە.

فریاد ھەورامی نوسەری کتێبی بینا سوتاوەکە سیروان بەSNNی ڕاگەیاند : دوای ھەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر توانیم کەکتێبەکە تەواو بکەم، کە کتێبێکی دیکۆمێنتتاریە لەسەر مەرگەساتی (٦-٨-١٩٨٦) بیناسوتاوەکەی ناحییەی سیروان.

وتیشی : کتێبەکە گێڕانەوەی کاتی مەرگەساتەکەیە و شایەتحاڵەکانی ئەو سەردەمە لەزمانی خۆیانەوە دەیگێڕنەوە و ئەم کتێبە دەتوانرێت وەک دکیۆمێنتێکی گرنگ لێی بڕوانرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد : ئەوکەسانەی توێژینەوە ئەکەن یان زانیاریان لەسەر مەرگە ساتەکە ئەوێت ئەتوانن ئەم کتێبە وەک سەرچاوە بەکاربھێنن و مەبەستی منیش لەئەنجامدانی کتێبەکە زیندووکردنەوەی ئەو بەسەرھاتانەیە پێش ئەوەی ون ببن.

نوسەری کتێبەکە ئەوەشیخستەڕوو : بڕیارە لەساڵیادی مەرگەساتەکەدا کتێبەکە بڵاوبکرێتەوە و سوپاسی پارێزگاری ھەڵەبجە دەکەم بۆ چاپکردنی و ھەموو ئەوانەشی کەبەھەر شێوازێک ھاوکاریان کردووم لەئەنجامدانی ئەم کارەدا.

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Jul 12 2019 2:10PM
410
بابه‌تی زیاتر
لەسلێمانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆ سازدەکرێت...
چەند ڕێگایەک بۆ ڕێگرتن لە گەنینی گوێز...
پرۆژەی دۆکیومێنتکردنی گەرەکە کۆنەکانی سلێمانی کۆتاییھات...
فەرھەنگی لھۆن لەھەڵەبجە بڵاوکرایەوە...
لەبەر ئەم ھۆکارانە شەوان پیاسە بکە...
داوای پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ئاوی گەنجان دەکرێت ...
کتێبێک لەسەر بیناسوتاوەکەی سیروان بڵاودەکرێتەوە...
بۆ ئەوانەی باخیان ھەیە ھۆکارەکانی ھەڵوەرینی ھەنجیر بزان...
شێوازی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی جگەر ئاشکرابوو..دڵنیایی دەدر...
بۆچی کۆچەر بیرکار لەلەندەن خەڵات کرا ؟ ...
شوتی و کاڵەکی دەشتی بەکراوا بەرێدەکرێت بۆ بازاڕەکان...
رێز لە چەند بنەماڵەیەکی شاری سلێمانی دەنرێت‎...
ئاگاداری بۆ ئەوانەی داری ھەنجیریان ھەیە لەباخەکانیاندا...
گەورەترین کۆنفرانس لەسلێمانی ساز دەکرێت...
خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشرێتە کەسایەتییەکی گرنگی سلێمانی...
سلێمانی لەرۆژی بەکارنەھێنانی مادەی پلاستیکیدا پەیامی ھە...
فۆتۆگرافەران ھەڵمەتێکی جیاواز رادەگەیەنن ...
گەنجێک بەشێوەیەکی جیاواز کاریکاتێر دەکێشێت...